ئەنجومەنی نوێنەران دەنگ لەسەر دوو یاسا دەدات و تاوتوێی (5) یاساش تەواو دەكات

ئەنجومەنی نوێنەران, لەدانیشتنی بیست و پێنج هەمینیدا, كە ڕۆژی سێ‌ شەممە بەسەرۆكایەتی بەرێز محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەن و ئامادەبونی (192)پەرلەمانتار بەڕێوەچوو, دەنگیدا لەسەر دوو یاسا و تاوتوێی (5) یاساشی تەواوكرد.
لەسەرەتای دانیشتنەكەدا, سەرۆكی ئەنجومەن درێژكرنەوەی وەرزی یاسادانانی بۆ ماوەی یەك مانگ ڕاگەیاند, لەپێناو پەسەندكردنی پڕۆژە یاسای بودجەی گشتی فیدراڵی.
ئەنجومەن, دەنگیدا لەسەر پڕۆژە یاسای چوونە پاڵی كۆماری عێراق, بۆ سیستمی بنەڕەتی ڕێكخراوی ئیسلامی بۆ ئاسایشی خۆراك, كە لەلایەن لیژنەی پەیوەندیەكانی دەرەوە پێشكەشكرا.
ئەنجومەن, دەنگیدا لەسەر پڕۆژە یاسای چوونە پاڵی كۆماری عێراق, بۆ ڕێككەوتنی دامەزراندنی بانكی ئەوروپی بۆ سەرلەنوێ‌ بنیادنانەوەو گەشەپێدان بۆ ساڵی (1990), كە لەلایەن لیژنەی پەیوەندیەكانی دەرەوە پێشكەشكرا.
ئەنجومەن, خوێندنەوەی ڕاپۆڕت و تاوتوێی پڕۆە یاسای چونە پاڵی كۆماری عێراقی بۆ پرۆتۆكۆلی هەمواری ڕێككەوتنی لەبارەی تاوان و هەندێك مامەڵەی تری تەواوكرد, كە لەناو فرۆكەدا ئەنجامدەدرێت و لەلایەن لیژنەی پەیوەندیەكانی دەرەوە پێشكەشكرا.
ئەنجومەن, خوێندنەوەی ڕاپۆڕت و تاوتوێی پڕۆە یاسای چونە پاڵی كۆماری عێراقی بۆ پرۆتۆكۆلی(2005)ی پەیوەست بە پرۆتۆكۆلی ڕێگەگرتن لەكاری نا یاسایی دژی سەلامەتی سەكۆ جێگیرەكان لەناوچەكانی وشكانیەكانی ناو دەریاو ئۆقیانوسەكان بۆ ساڵی (1998) تەواوكرد, لەلایەن لیژنەی پەیوەندیەكانی دەرەوە پێشكەشكرا.
ئەنجومەن, لەبەشێكی دانیشتنەكەدا كە بەڕێز موحسن مەندەلاوی, جێگری سەرۆكی ئەنجومەن سەرۆكایەتی كرد, خوێندنەوەی ڕاپۆڕت و تاوتوێی پڕۆە یاسای پەسەندكردنی ڕێككەوتنی هاوكاری نێوان كۆماری عێراق و حكومەتی شانشینی سعودی و عەرەبی لەبواری گواستنەوەی دەریایی تەواوكرد, كە لەلایەن لیژنەی پەیوەندیەكانی دەرەوە پێشكەشكرا.
ئەنجومەن, خوێندنەوەی ڕاپۆڕت و تاوتوێی پڕۆە یاسای چونە پاڵی كۆماری عێراقی بۆ ڕێككەوتنی نێودەوڵەتی بۆ گەڕان و ڕزگاركردن لەناو دەریا(sar) بۆ ساڵی (1979) تەواوكرد, كە لەلایەن لیژنەی پەیوەندیەكانی دەرەوە پێشكەشكرا.
ئەنجومەن, لەبەشێكی تری دانیشتنەكەدا كە دكتۆر شاخەوان عەبدوڵا جێگری سەرۆكی ئەنجومەن سەرۆكایەتی كرد, خوێندنەوەی ڕاپۆڕت و تاوتوێی پڕۆە یاسای ئازادی ڕادەڕبڕین و كۆبونەوەو خۆپشاندانی ئاشتیانەی تەواوكرد, كە لەلایەن هەردوو لیژنەی مافی مرۆڤ و ڕۆشنبیری و گەشتوگوزارو شوێنەواو ڕاگەیاندنەوە پێشكەشكرا.

دواتر بریاری هەڵگرتنی دانیشتنەكە درا

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
9ی ئایاری 2023