دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا : پشتیوانی توانادارکردنی ڕۆڵی ئافره‌ت ده‌كه‌ین له‌ناو دامه‌زراوه‌كانی دەوڵەتداو ، داوای فراوانكردنی به‌شدارییان دەکەین له‌پرۆسه‌ی سیاسی و دروستكردنی بڕیاردا
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق, ئه‌مڕۆ له‌نوسینگه‌ی فه‌رمی خۆی له‌به‌غداد, پێشوازیكرد له كۆمه‌ڵێك رێكخراوی مرۆیی و ئافره‌تانی پارێزگای كه‌ركوك و ئه‌و ناوچانه‌ی کرد کە روبه‌ڕوی کێشمەکێشم بونه‌ته‌وه : ( رێكخراوی گه‌شه‌پێدانی مه‌ده‌نی CDO، رێكخراوی باسوان، كۆمه‌ڵه‌ی كوردستانی سه‌وز بۆپاراستنی ژینگه ، كۆمه‌ڵه‌ی فریاكه‌وتنی مرۆیی بۆ ئافره‌تانی توركمانی عێراق ) .
له دیدارێكدا، تاوتوێی ئه‌و بابه‌تانه‌كرا كه په‌یوه‌ستن به چالاكی رێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كان له‌عێراق، به‌تایبه‌تی ئه‌زمونی دیموكراسی دوای ساڵی 2003و، بەردەوامیی پشتیوانی پرسەکانی ئافره‌تان.
دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا، له‌میانی وته‌كانیدا ڕایگەیاند “پشتیوانی تواناداركردنی ڕۆڵی ئافره‌ت ده‌كه‌ین له‌ناو دامه‌زراوه‌كانی دەوڵەتداو ، داوای فراوانكردنی به‌شدارییان دەکەین له‌پرۆسه‌ی سیاسی و دروستكردنی بڕیار”، جەختیشی لەگرنگی ده‌رخستنی ڕۆڵی ئافرەتان و پته‌وكردنی پێگه‌یان کردەوە، بۆ گرتنەدەستی پۆسته باڵا‌و جێبه‌جێكارییه‌كان و فەراهەمکردنی كه‌شێكی گونجاو، کە وه‌ڵامدەرەوەی زیادكردنی ده‌رفه‌تەکانی گه‌شه‌پێدانی به‌رده‌وامبێت.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
سێ شه‌ممه 9 ی ئایاری 2023