ئەنجومەنی نوێنەران خوێندنەوەو تاوتوێی چوار یاسا تەواو دەکات

ئەنجومەنی نوێنەران، لە دانیشتنی شانزەیەمیندا، کە رۆژی دووشەممە، بە سەرۆکایەتی بەڕێز موحسین مەندەلاوی، لەبری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و ئامادەبونی 181 پەرلەمانتار بەڕێوەچوو، خوێندنەوەی یەکەم و تاوتوێی چوار پڕۆژە یاسای تەواوکرد.

لەسەرەتای دانیشتنەکەدا، ئەنجومەن بڕگەی چاوخشاندنی بە تانەی پێشکەشکراو لەبارەی دروستی ئەندامێتی هەندێک لە پەرلەمانتاران دواخست، بەهۆی نەبونی نیسابی دوو لەسەر سێی ئەندامانی ئەنجومەن.

ئەنجومەن، خوێندنەوەی یەکەمی بۆ پڕۆژە یاسای چونە پاڵی عێراق، بۆ رێککەوتنی پەیوەست بە پیشانگا نێودەوڵەتیەکانی واژوکراو لە پاریس لە ساڵی 1928 کە تەواوکەری پڕۆتۆکۆل و هموارەکانی بۆ ساڵی 1982،1988 تەواوکرد، کە لەلایەن لیژنەی پەیوەندیەکانی دەرەوە پێشکەشکرا.

ئەنجومەن، خوێندنەوەی یەکەمی بۆ پڕۆژە یاسای قەرەبوی موڵکوماڵی زیانلێکەوتوان لە رژێمی پێشوو تەواوکرد، کە لەلایەن لیژنەی شەهیدان و قوربانیان و زیندانیانی سیاسیەوە پێشکەشکرا.

ئەنجومەن، خوێندنەوەی راپۆرت و تاوتوێی پڕۆژە یاسای چونە پاڵی عێراقی بۆ رێککەوتنی نێودەوڵەتی بۆ زەیتی زەیتون و زەیتی خواردن بۆ ساڵی 2015 تەواوکرد، کە لەلایەن لیژنەی پەیوەندیەکانی دەرەوە پێشکەشکرا.

ئەنجومەن، خوێندنەوەی راپۆرت و تاوتوێی پڕۆژە یاسای هەمواری یانزەیەمینی یاسای راژەی ژمارە (25) بۆ ساڵی 1960 تەواوکرد، کە لەلایەن هەردوو لیژنەی دارایی و یاساییەوە پێشکەشکرا.

دواتر بڕیاردرا دانیشتنەکە بۆ رۆژی چوارشەممەی داهاتوو هەڵبگیرێت

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی راگەیاندن
25ی ئازاری 2024