‎لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمان میوانداری سەرۆکی دەزگای دژە تیرۆر ده‌كات

‎لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمان بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار کەریم عەلیوی محەمەداوی سەرۆکی لیژنەکە، ڕۆژی دووشەممە، میوانداری سەرۆکی دەزگای دژە تیرۆر فەریق ڕكن کەریم تەمیمی کرد، بۆ پێداچوونەوە بە دۆخی‌ كارەكانیان.
‎لە میانی‌ میواندارییەکەدا کە لە بارەگای سەرەکی لیژنە بەڕێوەچوو، گفتوگۆیان کرد لەسەر ئامێرکردن و چەککردنی دەزگاكەو هەروەها گفتوگۆکردن لەسەر بەشداریکردنی دژە تیرۆر لە ئۆپەراسیۆنەکانی ئاسایش بۆ بەدواداچوون بۆ بازرگانانی ماددە هۆشبەرەکان، جگە لە گفتوگۆکردن لەسەر گواستنەوەی ئەندامانی بریندار لە دژە تیرۆر.

‎ئەنجومەنی نوێنەران
‎فەرمانگەی راگەیاندن
٢٠٢٤/٣/٢٥