لیژنه‌ی‌ خوێندنی باڵا تاوتوێی‌ یاسای فێركردنی‌ حکومی‌ تایبەت دەکات

لیژنەی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی پەرلەمان بە سەرۆکایەتی دکتۆر موزاحیم خەیات سەرۆکی لیژنەکەو بە ئامادەبوونی ئەندامەکانی لیژنه‌، ئەمڕۆ یەکشەممە، كۆبونه‌وه‌یه‌كی‌ به‌ست بەمەبەستی تاوتوێکردنی یاساکانی ناو بەرنامەی کاردا.
لە کۆبوونەوەکەدا باس لەو تێبینی و پێشنیارانە کرا کە سەبارەت بە ڕەشنووسی یاسای خوێندنی‌ حکومەتی تایبه‌ت پێشکەش کراون، کە دەخرێتە بەردەم ئەنجومەن بۆ خوێندنەوەی دووەم، جگە لە بەدواداچوون بۆ ئامادەکارییەکان بۆ سازدانی وۆرکشۆپێک لەسەر یاسایەکی پێشنیارکراو لەسەر بنەماکانی هاوتابوونی بڕوانامە.

فه‌رمانگه‌ی‌ ڕاگەیاندن
ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران
3/24/2024