ئەنجومەنی نوێنەران تاوتوێی (3) یاسا تەواو دەكات

ئەنجومەنی نوێنەران, لەدانیشتنی بیست و چوارهەمینیدا, كە ئەمڕۆ شەممە بە سەرۆكایەتی بەڕێز موحسین مەندەلاوی, جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەن و ئامادەبوونی (175)پەرلەمانتار ڕێكخرا, خوێندنەوەی ڕاپۆڕت و تاوتوێی سێ‌ پڕۆژە یاسای تەواوكرد.
لەسەرەتای دانیشتنەكەدا, ئەنجومەنی نوێنەران دەنگدانی لەسەر پڕۆژەی هەمواری یەكەمی یاسای وەزارەتی كارەبا ژمارە (53) بۆ ساڵی (2017) تەواوكرد, كە لەلایەن لیژنەی كارەباو وزەوە پێشكەشكرا.
هەروەها ئەنجومەن, دەنگدانی لەسەر پڕۆژە یاسای جەژنی نیشتمانی عێراق دواخست, كە لەلایەن لیژنەی ڕۆشنبیری و گەشتوگوزارو شوێنەوارو ڕاگەیاندنەوەی پێشكەشكرا, لەسەر داوای خۆیان.
هاوكات ئەنجومەنی نوێنەران, دەنگدانی لەسەر ڕاپۆڕتی لیژنەی لێكۆڵینەوەی پێكهێنراوی بەگوێرەی فەرمانی پەرلەمانیی 170 لە 11/10/2022 دواخست, كە تایبەت بە ڕێوشوێنە گیراوەبەرەكانی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی سەبارەت بەگرێبەستەكانی زانكۆی تكریت و زانكۆكانی تری عێراق.
هەر لەو چوارچێوەیەدا, ئەنجومەن خوێندنەوەی ڕاپۆڕت و تاوتوێی پڕۆژە یاسای هاوكاری یاسایی تەواوكرد, كە لەلایەن لیژنەكانی یاسایی و مافی مرۆڤەوە پێشكەشكرا.
ئەنجومەن, خوێندنەوەی ڕاپۆڕت و تاوتوێی پڕۆژە یاسای پەیمانگای ئامادەكردنی ڕێپێدراوی پۆلیسی تەواوكرد, كە لەلایەن لیژنەی ئاسایش و بەرگریەوە پێشكەشەكرا.

دواتر بڕیاردرا دانیشتنەكە بۆ ڕۆژی سێ‌ شەممە هەڵبگیرێت

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
6ی ئایاری 2023