دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا سەرپەرشتی كردنه‌وه‌ی پێشانگایه‌كی فۆتۆگرافی قوربانیانی پرۆسه‌كانی ئه‌نفال و رێوڕه‌سمی واژۆكردنی په‌ڕتوكی نێرگز ده‌كات
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق, ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 4/5/2023 له‌لۆبی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، سەرپەرشتی كردنه‌وه‌ی پێشانگایه‌كی فۆتۆگرافی قوربانیانی پرۆسه‌كانی به‌دناوی ئه‌نفالی دژبه‌گه‌لی كوردستانی كرد، له‌گه‌ڵ رێوڕه‌سمی واژۆكردنی په‌ڕتوكی (نێرگز)كه فراكسیۆنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌هاوكاری رێكخراوی (باران ) ی تایبه‌تمه‌ند به‌پرسی ئه‌نفال ڕێکیخست.
لەڕێوره‌سمه‌كه‌دا، ژماره‌یه‌ك له‌په‌رله‌مانتارو ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و كۆمه‌ڵێك میدیاكار و ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ و كه‌ناڵه ئاسمانییه‌كان ئاماده‌یبوون .
دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا، له‌میانی وته‌یەکدا بۆ كه‌ناڵه ئاسمانیه‌كان، ئاماژه‌ی به‌گه‌وره‌یی ئه‌و كاره‌ساته مرۆییه‌دا له‌شاڵاوه‌كانی به‌دناوی ئه‌نفال دژبه‌گه‌لی كوردستان و ئەنجامدانی قێزه‌ونترین تاوان و قه‌سابخانه‌و كۆمه‌ڵكوژی له‌سه‌رده‌ستی رژێمی له‌ناوچوو ، كه 182,000 هاوڵاتی كوردی بێتاوانی له‌ژن و مناڵ و پیری كرده قوربانی و زیندەبه‌چاڵی كردن، له‌گه‌ڵ خاپوركردن و وێرانكردنی (5000) پێنج هه‌زار لادێی كوردستان بەهۆی ئینتمای نه‌ته‌وه‌ییان .
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
پێنجشه‌ممه 4 ی ئایاری 2023