لەمیانی سەرۆكایەتیكردنی كۆبونەوەیەكی لیژنەی دارایی بە ئامادەبونی پارێزگارەكان.. مەندەلاوی لیژنە پەیوەندیدارەكان ڕادەسپێرێت بە بەدواداچونی جێبەجێكردنی پڕۆژە خزمەتگوزاریە دەستنیشانكراوەكان لەبودجەدا لەلایەن ئیدارەی پارێزگاكانەوە

بەڕێز موحسین مەندەلاوی, جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران, ڕۆژی شەممە 6ی ئایاری 2023 سەرۆكایەتی كۆبونەوەیەكی فراوانی لیژنەی دارایی پەرلەمانی كرد كە پارێزگارە بەڕێزەكان ئامادەیبون, بۆ تاوتوێكردنی بودجەی پارێزگاكان لەچوارچێوەی پڕۆژە یاسای بودجەی گشتی كە بڕیاڕە بەمنزیكانە پەسەندیكرێت.
لەكۆبونەوەكەدا, تاوتوێی تێبینیەكانی دیوانی چاودێری دارایی لەبارەی جێبەجێكردنی یاسای بەپەلە لەلایەن پارێزگارەكانەوە كرا.
جێگری یەكەم جەختیكرد: یاساكان دەسەڵاتێكی فراوانیانداوە بەسەرۆكی یەكە ئیداریەكان, هەیە ئەو دەسەڵاتەی بەكارهێناوە بۆ پێشخستنی دۆخی بنیادنان و خزمەتگوزاری و وەربەهێنان بۆ پارێزگاكەی, هەندێكی تریش تەواو بەپێچەوانەی ئەمەوە, سەرەڕای ئەوەی تەرخانكراوی دارایی پێویستیان بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەكان ڕادەستكراوە.
مەندەلاوی, دواشی لەسەرجەم پارێزگارەكان كرد سود لە پشتیوانی هەردوو دەسەڵاتی یاسادانان و جێبەجێكردن بۆ پەلەكردن لە جێبەجێكردنی پڕۆژە خزمەتگوزاریەكان و دەستكردن بە پڕۆژە تەواونەكراوەكان, داواشی لەلیژنە پەیوەندیدارەكان كرد, بەدواداچون بۆ جێبەجێكردنی سەرجەم پڕۆژەكان بكەن بۆ زامنكردنی دوانەكەوتنی.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران

٢٠٢٣/٥/٦