ئەنجومەنی نوێنەران تاوتوێكردنی پڕۆژە یاسای گشتی فیدراڵی تەواو دەكات

ئەنجومەنی نوێنەران ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە، بیستەمین دانیشتنی بەسەرۆكایەتی بەڕێز محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران ڕێكخست، بۆ تاوتوێكردنی پڕۆژە یاسای گشتی فیدراڵی بۆ ساڵەكانی(2023-2024-2025).

بەڕێز سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ستایشی هەوڵەكانی لیژنەی دارایی كرد بۆ ئامادەكردنی ڕاپۆرتێكی تایبەت بە پڕۆژە یاسای بودجەو داوایكرد وەزیر و بەرپرس و بانكی ناوەندی بانگهێشتبكرێن بە هەماهەنگیركردن لەگەڵ لیژنە پاڵپشتەكان و بەهەند وەرگرتنی تێبینی پەرلەمانتارە بەرێزەكان.

دواتر بڕیاری هەڵگرتنی دانیشتنەكە درا

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
17ی نیسانی 2023