دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا پێشوازی له‌سه‌ید عه‌مار ئه‌لحه‌كیم سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه ده‌كات
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق, ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 17/4/2023 له‌شوێنی مانه‌وه‌ی خۆی له‌به‌غداد, پێشوازیكرد له‌سه‌ماحه‌تی سه‌ید عه‌مار ئه‌لحه‌كیم سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه و شاندی یاوه‌ری، له‌میانی دیدارێكدا كه ژماره‌یه‌ك له په‌رله‌مانتاران ئاماده‌یبوون كۆی پێشهاته‌كانی بارودۆخی سیاسی و ئه‌منی سه‌رگۆڕه‌پانی عێراق تاوتوێكرا، وێڕای گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك بابه‌ت و پرسی هاوبه‌ش, له‌وانه, رێككه‌وتنی نه‌وتیی نێوان حكومه‌تی فیدراڵی و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و كه‌شی ئه‌رێنی نێوان هه‌ردوولا له‌سه‌ر ئاستی دیالۆگ و لێكتێگه‌یشتن.
دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا له‌چوارچێوه‌ی وته‌كانیدا جه‌ختیكرده‌وه, ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌رده‌وامه له‌ئه‌رك و به‌رپرسیارێتی خۆی به‌رامبه‌ر پرۆژه یاسای بودجه‌ی فیدراڵی بۆ ساڵه‌كانی دارایی (2025،2024،2023) به‌پێی رێكارەكانی یاسادانان, وتیشی: ئه‌نجومه‌ن په‌رۆشه بۆ په‌سه‌ندكردنی یاسای بودجه له‌به‌رئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته به‌ژیانی هاوڵاتیان و، چاره‌سه‌ری كێشه‌ی ئابوریەكان دەكات و پرۆژه‌كانی خزمه‌تگوزاری و په‌ره‌پێدانی پارێزگاكان جێبه‌جێده‌كات و سه‌قامگیری پته‌وده‌كات له‌سه‌رتاسه‌ری وڵات‌دا.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
17 ی نیسانی 2023