لیژنەی ھەرێمەکانی پەرلەمان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات بۆ تاوتوێکردنی بودجەی پارێزگاکان

لیژنەی ھەرێم و ئەو پارێزگایانەی کە ھەرێمێك پێکناھێنن، ڕۆژی یەکشەممە ١٦/٤/٢٠٢٣ بەسەرۆکایەتی پەرلەمانتار خالید دەڕاجی سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی ئەندامان و ڕاوێژکارانی لیژنەکە، کۆبوونەوەیەکی لەبارەگای لیژنە لە ئەنجومەنی نوێنەران به‌ست، بەمەبەستی تاوتوێکردن و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ بودجەی سەرجەم پارێزگاکان.
لە دیدارەکەدا لێکۆڵینەوەو گفتوگۆکرا سەبارەت بە بڕگەکانی بودجەی گشتی فیدراڵی بۆ ساڵەکانی ٢٠٢٥،٢٠٢٤،٢٠٢٣ وە بڕی تەرخانکردنی دارایی تیایدا بۆ ھەر پارێزگایەک بەپێی ژمارەی دانیشتوان و داھاتی لە بەرنامەی پترۆدۆلاردا.
بەڕێز دەڕاجی جەختی لەوە کردەوە کەوا بڕی تەرخانکردنی دارایی دیاریکراو لە بودجەدا لە ئاست خواست و پێداویستی پارێزگاکان و خەڵکەکەیدا نیە.
لەکۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌داو پاش گفتوگۆی چڕو پڕ، ئاماده‌بوون ڕێکەوتن لەسەر خشتەی دیاریکردنی میوانداری پارێزگارە بەڕێزەکان، بەمەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ھەموو پارێزگایەک و ئامادەکردنی ڕاپۆرت سەبارەت بە تەرخانکردنە داراییەکان لە بودجەداو ناردنی بۆ لیژنەی دارایی پەرلەمان و چاوەڕوانكردنی وەڵامدانەوەی ئەوان.

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
١٦/٤/٢٠٢٣