ئەنجومەنی نوێنەران تاوتوێكردنی پڕۆژ یاسای بودجەی گشتی فیدراڵی دەستپێدەكاتەوە

نیوەڕۆی ڕۆژی دووشەممە ئەنجومەنی نوێنەران، دانیشتنی بیستەمینی بەسەرۆكایەتی دكتۆر شاخەوان عەبدوڵا جێگری سەرۆكی ئەنجومەن دەستپێكردەوە, بۆ تاوتوێكردنی پڕۆژە یاسای بودجەی گشتی فیدراڵی بۆ ساڵەكانی(2023-2024-2025).

دوای تۆماركردنی سەرنج و تێبینی پەرلەمانتاران لەبارەی پڕۆژە یاسای بودجە, بڕیاریدرا دانیشتنەكە هەڵبگیرێت بۆ كاتژمێر (9)شەوی دووشەممە.

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
17ی نیسانی 2023