سەرۆک و ئەندامانی لیژنەی وەبەرھێنان و گەشەپێدانی پەرلەمان لەگەڵ سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران کۆدەبنەوە

لیژنەی وەبەرھێنان و گەشەپێدانی پەرلەمان بەسەرۆکایەتی پەرلەمانتار حەسەنیَن خەفاجی سەرۆکی لیژنەکە و بەیاوەری ئەندامانی‌ لیژنه‌، ئەمڕۆ یەکشەممە لەگەڵ بەڕێز موحەمەد شیاع سودانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، لەبارەگای فەرمی خۆی لە بەغدا کۆبونەوە.

لەمیانەی دیدارەکەدا سەرۆکی لیژنە بە دوورودرێژی باسی لەکاری لیژنەکە لە ماوەکانی ڕابڕدوودا كرد، وە قەبارەی کارەکانیان و ڕۆڵی گەورەی لیژنەکە لە پاڵپشتیکردنی وەبەرھێنان لەڕێی بەشداری لە چارەسەرکردنی ئەو گرفتانەی کە ڕووبەڕووی پرۆژەکانی وەبەرھێنان دەبنەوە، ھەروەھا دەستنیشانکردنی سەرچاوەی کەموکوڕیەکان لەو یاساو بڕیارانەی کە تایبەتن بە وەبەرھێنان.
بەڕێز خەفاجی ئاماژەی بەوەشکرد کە لیژنەی وەبەرھێنان پاڵپشتی لە حکومەت و بەرنامەکەی دەکات لە پێناو باشترکردنی دۆخی خزمەتگوزاری و پاڵپشتی لە وەبەرھێنان و ڕاکێشانی سەرمایە لە ناوخۆو دەرەوەی عێراق.
لای خۆیەوە بەڕێز سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ پشتیوانیکردنی لیژنەکە لەسەرجەم ھەنگاوەکانیدا، ئەوەش لە پێناو گەشەسەندنی وەبەرھێنان بۆ ئەوەی ببێتە سەرچاوەیەکی گرنگی داھات بۆ دەوڵەت شان بەشانی نەوت.

 

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
١٦/٤/٢٠٢٣