ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی نوێنەران پیرۆزبایی دەکات بەبۆنەی دامەزراندنی ڕێکخراوی ماڵی کوردیی فەیلی

ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی نوێنەران دکتۆرسیروان عەبدوڵڵە سیرینی پیرۆزبایی ودەستخۆشیی خۆی پێشکەشکرد، بە بۆنەی دامەزراندنی ڕێکخراوی ماڵی کوردی فەیلییەوە.

ئەمینداری گشتی لە برووسکەێکدا کە ناردی بۆ سەرۆک و ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەری هەڵبژێرراو، هیوای خۆی دەربڕی بۆ سەرکەوتن و توانایان لە ئەرکەکانیان ونوێنەرایەتیکردنیان بۆ ئەم پێکهاتە کوردییە ڕەسەنەو گەڕانەوەی مافەکانیان و بەدیهێنانی داواکاریە ڕەواکانیان.

 

نووسینگەی ڕاگەیاندنى

ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی نوێنەران

یەکشەممە٢٠/٣/٢٠٢٢