دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا پیشوازی له رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێم ده‌كات و، ته‌ئكید له هه‌ڵوێستی نیشتمانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌كاته‌وه كه پێشێلكردنی سه‌روه‌ريی ره‌تده‌كاته‌وه و سه‌ركۆنه‌ی بۆردومانه‌كه‌ی هه‌ولێریش ده‌كات
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 17/3/2022 دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌نوسینگه‌ی تایبه‌تی خۆی له به‌غداد پێشوازیكرد له به‌ڕێز رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان وشاندێكی یاوه‌ری، له‌میانی دیدارێكدا تاوتوێی كاردانه‌وه‌ی بۆردومانه موشه‌كییه‌كه‌ی ئه‌م دواییه‌ی پاێزگه‌ی هه‌ولێركرا، له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامیی كاره‌كانی لیژنه‌ی په‌رله‌مانی تایبه‌ت به لێكۆڵینه‌وه وگه‌ڕان به‌دوای راستییه‌كاندا سه‌باره‌ت به‌ئامانجگرتنی پارێزگای هه‌ولێر به‌مووشه‌كی بالیستی وبه‌زاندنی ئاسمانه‌كه‌ی وپێشێلكردنی سه‌روه‌ریی نیشتمانی، پاشان له‌هۆڵی ده‌ستووریی كۆبونه‌وه‌یه‌كی فراوان سازكرا بۆ ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌گه‌ڵ وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێم به ئاماده‌بونی سه‌رۆكی فراكسیۆنه سیاسییه‌كان و ژماره‌یه‌ك له په‌رله‌مانتاران و ئه‌ندامانی لیژنه‌ی تایبه‌ت به‌لێكۆڵینه‌وه وگه‌ڕان به‌دوای راستییه‌كاندا.
دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدولاَ له‌میانی كۆبونه‌وه‌كه‌دا ته‌ئكیدیكرد له هه‌ڵوێستی نیشتمانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كه پشتیوان وهاوده‌نگه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان و،په‌رۆشه بۆته‌واكردنی رێكاره‌كانی لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوونی مه‌یدانی له‌ڕێی سه‌ردانه‌كه‌ی شانده په‌رله‌مانییه‌كه پێش دوو رۆژ بۆ شوێنی بۆردومانه‌كه‌ی هه‌ولێر، كه به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ شوێنی رووداوه‌كه‌و ئه‌و زیانانه‌ی به‌رهاووڵاتیان كه‌وتووه به‌سه‌ركرایه‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئه‌وده‌ستدرێژییه به‌مووشه‌كی جه‌نگی سنووربڕِ ڕویدا جێی قبوڵكردن نییه و پێشێلكارییه‌كی گه‌وره‌ی سه‌روه‌ری عێراق.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
17 ی ئازاری 2022