دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا پیرۆزبایی جه‌ژنی نه‌ورۆزو سه‌ری ساڵی نوێی كوردی له‌گه‌لی كورد ده‌كات، پیرۆزبایی له‌كه‌ركوكییه‌كانیش ده‌كات به‌بۆنه‌ی ئازادكردنی شاره‌كه‌یان له ڕاپه‌ڕینی ساڵی 1991دا
دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق پیرۆزباییه‌كی گه‌رم و پڕ شكۆداری ئاڕاسته‌ی گه‌لی كورد ده‌كات به بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆزو سه‌ری ساڵی نوێی كوردی، به‌ڕێزیان ئه‌م جه‌ژنه نه‌ته‌وه‌ییه به ئاوێته‌ی مێژویی كورد‌و مه‌سه‌له‌ی ئازادبون و ڕزگاربونی له‌سته‌م و زۆرداری ناوده‌بات، ژیله‌مۆی ئاگری نه‌ورۆز به ڕاگه‌یاندنی به‌ره‌به‌یانێكی نوێ و چیرۆكی گه‌لێكی ئاشق بۆ ئازادی وه‌سفده‌كات.
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، پیرۆزبایی له هاولاَتیانی شاری كه‌ركوكیش ده‌كات به‌بۆنه‌ی ئازادكردنی شاره‌كه‌یان له ڕاپه‌ڕینی ساڵی 1991دا، له‌وباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: داستانێكی پڕ ئازایه‌تی و نه‌به‌ردی بوو كه ڕۆڵه‌كانی گه‌لی كورد و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان تۆماریان كرد‌و، توانیان هێزه‌كانی ڕژێمی شۆڤێنی تێكبشكێنن.
دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدولاَ، هیواش ده‌خوازێت جه‌ژنی نه‌ورۆز و ئه‌م ڕۆژه پیرۆزانه ببنه مایه‌ی خێر‌و خۆشی و سه‌ره‌تایه‌كی نوێ بۆ ئاشتی و سه‌قامگیری و، چه‌سپاندنی به‌ها نیشتمانییه ڕه‌سه‌نه‌كان و بلاَوكردنه‌وه‌ی ڕۆشنبیری لێبورده‌یی و پێكه‌وه ژیان و برایه‌تی له‌نێوان پێكهاته‌كانی گه‌لدا، له‌گه‌ڵ یه‌كخستنی تێڕوانین و ڕیزه‌كان بۆ تێپه‌ڕاندنی ناخۆشی و قه‌یرانه‌كان و هاوكاریی و پته‌وكردنی ئینتما بۆ ولاَته ئازیزه‌كه‌كه‌مان.
له‌گه‌ڵ هیوای خێر‌و خۆشی و سه‌لامه‌تی به‌رده‌وام بۆ هه‌موان
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
یه‌ك شه‌ممه 20/3/202