ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی نوێنەران هەواڵی کۆچی دوایی پەڕلەمانتاری پێشوو وەیارمەتیدەری ئەمینداری ڕێکخراوی بەدر بەڕێزعەبدولکەریم ئەنساری دەگەیەنێت

ژیانی خۆی بە سەربرد بەرگريكاربوو لە کەیسی نیشتمانەکەی و گەلەکەی، لە گۆڕەپانەکانی کاروتێکۆشانی نیشتمانیدا .

ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی نوێنەران دکتۆر سیروان عەبدوڵڵە سیرینی، هەواڵی کۆچی دوایی پەڕلەمانتاری پێشوو بەڕێز عەبولکەریم ئەنساری وەیارمەتیدەری ئەمینداری گشتی بۆ ڕێکخراوی بەدر گەیاند کە ئەمڕۆ کۆچی دوایی کرد بە بۆنەی ڕووداوێکی ناخۆشەوە.

ڕێزدار گەرمترین سەرەخۆشی پێشکەشکرد بە خێزانی لە کیسچوو و کەسوکاری وە برایان لە ڕێکخراوی بەدر بە بۆنەی ئەم لێقەومانە دڵتەزێنەوە، داوایکرد لە خودای بە توانا کە نوقمی بکات لە بەزەیی فراوانی خۆیداوە بیخاتە بەهەشتە بەرینەکەی خۆیەوە، وە بە کەسوکاری و خزمانی سەبووری و ئارام ببەخشت.

ئەمینداری گشتتی ستایشی کاروتێکۆشانە درێژخایەنەکانی لە کیسچوو بۆ خزمەتکردنی گەلەکەی و نیشتمانەکەی کرد،کە ئەو ژیانی خۆی بە سەربرد لە بەر گریکردندا بۆ کەیسی نیشتمانەکەی و گەلەکەی، لە گۆڕەپانەکانی کاروتێکۆشانی نیشتمانیدا.

ئێمە بۆ خوداین و هەر بۆ ئەویش دەگەڕێینەوە

 

نووسینگەی ڕاگەیاندنی

ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی نوێنەران

هەینی٦/٥/٢٠٢٢