د. شاخه‌وان عه‌بدوڵا داوا له حكومه‌تی فیدراڵی ده‌كات لیژنه‌یه‌كی به په‌له بۆ كۆنترۆڵكرتنی لێكه‌وته‌كانی تای خوێنبه‌ربون بگرێته‌به‌ر و داواش ده‌كات ناوچه توشبوه‌كان داببڕێن
د. شاخه‌وان عه‌بدوڵا، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 2022/5/8 هۆشداریدا له‌باره‌ی مه‌ترسی بڵاوه‌كردنی ڤایرۆسی تای خوێنبه‌ربون و به‌رزبونه‌وه‌ی ژماره‌ی توشبون و مردوان و داوایكرد حكومه‌تی فیدراڵی لیژنه‌یه‌كی بچوككراوه له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به هاوكاری لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له ده‌زگا ئه‌منییه‌كان پێكبهێنێت بۆ كۆنترۆڵكردنی لێكه‌وته‌كانی و زیانه ته‌ندروستییه‌كانی، كه مه‌ترسین له‌سه‌ر ژیانی هاوڵاتیان.
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به نیگه‌رانییه‌وه چاودێری بڵاوبونه‌وه‌ی تای خوێنبه‌ربون ده‌كات و داوا ده‌كات ئه‌و ناوچانه‌ی تێیاندا حاڵه‌ته‌كان ده‌ركه‌وتون، داببڕدرێن و رێگه نه‌درێت تێكه‌ڵاوی دروست ببێت و رێكاری خۆپارێزی و ته‌ندروستی به‌په‌له بگیرێته‌به‌ر له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستییه‌وه.
هاوكات جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه، نه‌خۆشخانه‌و بنكه‌ی ته‌ندروستی تایبه‌ت به توشبوان ته‌رخانبكرێت هه‌رچی پێویسته له داوده‌رمان و پێداویستی پزیشكی بۆیان دابین بكرێت.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
یه‌كشه‌ممه 8ی ئایاری 2022