زاملی پیرۆزبایی هاتنی جه‌ژنی ڕمه‌زانی پیرۆز له گه‌لی عیراق ده‌كات
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز حاكم زاملی، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2 ئه‌یار 2022، پیرۆزبایی هاتنی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی له گه‌لی عیراق و گشت موسلمانانی جیهان كرد، وهیوای خواست كه خوای گه‌وره ئه‌م جه‌ژنه بكاته مایه‌ی خێر‌و خۆشی و گه‌شه‌پێدان بۆ هه‌مو وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی.
هه‌روه‌ها زاملی داوایكرد ئه‌و بۆنه‌یه بكرێته وانه بۆ به‌زه‌یی و پێكه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یی و به‌هێزكردنی یه‌كگرتوویی له نێوان هه‌مو پێكهاته‌كانی گه‌لی عیراقدا بۆ چاره‌سه‌ركردنی هه‌مو دیارده‌كانی توندڕه‌وی و نه‌هێشتنی جیاكای و ده‌مارگیری به‌هه‌مو جۆره‌كانیه‌وه، له پێناو پاراستنی یه‌كگرتنی وڵات و گه‌له‌كه‌یدا و بۆ بنیاتنانی عیراقێكی به‌هێزو و گه‌شه‌پێكراو له هه‌مو بواره‌كاندا.
هه‌روه‌ها جێگری یه‌كه‌م له‌م بۆنه‌یه‌دا یادی شه‌هیدانی وڵاتی به‌رز ڕاگرت و داوای له خوای گه‌وره كرد به‌زه‌ییان پێدا ببات، هه‌روه‌ها ستایشی ڕۆڵی پاڵه‌وانانی ده‌زگاكانی ئاسایش كرد له سه‌ركه‌وتنیان به‌سه‌ر تیرۆردا و داوایكرد به‌رده‌وامی به پرۆسه‌ی بنیاتنانی عیراقێكی دیموكراتی نوێ بدرێت و یه‌كگرتوویی خاكه‌كه‌ی بپارێزرێت.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
٢٠٢٢