ئەنجومەنی نوێنەران دەنگ لەسەر یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران و ئەنجومەنی پارێزگاو قەزاكان دەدات

ئەنجومەنی نوێنەران لەدانیشتنی پانزەیەمینیدا، كە بەسەرۆكایەتی بەڕێز محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەن، بەیانی ڕۆژی دووشەممە بە ئامادەبونی 171 پەرلەمانتار بەڕێوەچوو، دەنگیدا لەسەر پێشنیازی یاسای هەمواری سێیەمی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران و ئەنجومەنی پارێزگاو قەزاكان ژمارە (12) بۆساڵی (2018).
ئەنجومەن لەكۆی 15 مادە دەنگیدا لەسەر حەوت مادەی یاساكە، كە لە چوارچێوەی جێبەجێكردنی بڕیارەكانی دادگای فیدراڵیدا هات, بەئامانجی ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی پاك و ئازاد و دادپەروەر بۆ ئەنجومەنی نوێنەران و ئەنجومەنی پارێزگا ناڕێكخراوەكان و پێشخستنی و بەشداریكردنی تەواوی چین و توێژەكان و زامنكردنی دابەشكارییەكی دادپەروەرانەی كورسییەكان لەنێوان لیستە ڕكابەرەكان.
ئەنجومەن بڕیاردرا ڕۆژی شەممەی داهاتوو دەنگدان لەسەر پێشنیازی یاساكە دەستپێبكاتەوە

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
20ی ئازاری 2023