لەپیرۆزبایی جەژنی نەورۆزدا.. مەندەلاوی: جەژنەكانی نەورۆز جوانترین تابلۆی برایەتی لەنێوان ڕۆڵەكانی گەلەكەمان بەرجەستەكرد

بەڕێز موحسین مەندەلاوی، جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، پیرۆزبایی لەڕۆڵەكانی گەلی عێراق بە گشتی و كورد بەشێوەیەكی تایبەتی كرد، بەبۆنەی جەژنی نەورۆزو جەژنەكانی بەهار.
مەندەلاوی لەبەیاننامەیەكدا ڕۆژی سێ‌ شەممە 21ی ئازاری 2023 ڕایگەیاند: جوانترین پیرۆزبایی پێشكەش بەڕۆڵەكانی گەلەكەمان دەكەم لەپێكهاتەی كورد، بەبۆنەی هاتنی جەژنی نەورۆزو جەژنەكانی بەهار، جەختیشكرد لەوەی ئاهەنگێڕانی گەلەكەمان یەكێك لە جوانترین تابلۆكانی برایەتی نێوان ڕۆڵەكانی عێراقی خۆشەویستەو ئەو ڕەنگاوڕەنگیە بەڵگەی بەهێزی عێراقیەكان و دەستگرتنیانە بە شارستانیەكەیان و مێژویان و كلتوریان.
هەموو ساڵێك و عێراق و گەلەكەی و تەواوی پێكهاتەكانی لە خێرو خۆشیدابن.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی

جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران

٢٠٢٣/٣/٢١