دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا پیرۆزبایی جه‌ژنه‌كانی نه‌ورۆز و سه‌رساڵی كوردی له‌گه‌لی كوردستان و كوردانی جیهان ده‌كات
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌می نوێنه‌رانی عێراق , ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 21/3/2023 له‌به‌یاننامه‌یه‌كی پیرۆزباییدا به‌بۆنه‌ی جه‌ژنه‌كانی نه‌ورۆز و سه‌ری ساڵی كوردییه‌وه، جوانترین و گه‌رمترین پیرۆزبایی له‌گه‌لی كوردستان و كوردانی وڵاتانی دراوسێ و جیهانی كرد.
هه‌روه‌ها پیرۆزبایی له‌گه‌لی ره‌سه‌نی عێراق كرد به‌بۆنه‌ی خۆشییه‌كانی به‌هاره‌وه‌و، هیوای بۆسه‌رجه‌م رۆڵه‌ی گه‌له‌كه‌مان خواست له‌ژیانێكی ئاشتییانه‌و سه‌قامگیری هەمیشەییدابن.
دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا، له‌م بۆنه گرنگه‌ی له‌مێژو و تێکۆشانی گه‌لی كوردستاندا جه‌ختیكرد کە “ئه‌و ده‌ستكه‌وته ده‌ستووریانه و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌ده‌ستیهێناوه له‌سایه‌ی قوربانیدانی پێشمه‌رگه‌و خوێنی شه‌هیدانه‌وه بووه، بڵێسه‌ی نه‌ورۆزیش په‌یامێكی روونه بۆ هه‌موو سته‌مكارو رژێمه سه‌ركوتكار و فه‌رمانڕه‌وا سته‌مكاره‌كانه به‌درێژایی مێژوو.
به‌ڕێزی بەگرنگی زانی ڕایەڵەی پەیوەندی نیشتمانی لەنێوان سەرجەم پێکهاتەکانی گەل پتەوبکرێت، لەگەڵ بەردەوامیدان به هاوكاری و گفتوگۆی نێوان به‌غداد و هه‌ولێر له‌چوارچێوه‌ی ده‌ستورو، خستنەگەڕی هه‌وڵ و كۆششی زیاتر لەلایەن کۆی لایه‌نه‌كانی پرۆسه‌ی سیاسی بۆ تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانەکان و روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئاسته‌نگه‌كان و کارکردن بەئاڕاستەی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری بنه‌ڕه‌تی به‌تەواوی هاوڵاتیان له‌سه‌رتاسه‌ری وڵات .
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
21 ی ئازاری 2023