سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە شاندێکی فراکسیۆنی بابیلۆن دەکات

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ پێنجشەممە پێشوازی کرد لە شاندێکی ڤراکسیۆنی بابیلۆن بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار ئەسوان کلدانی.
لەمیانی دیدارەکە گفتوگۆ سەبارەت بە دوا پێشهاتەکانی دۆخی سیاسی وڵات کرا لەگەڵ کاری ئەنجومەنی نوێنەران لە قۆناغی داهاتوو، تەئکیدیش کرایەوە لەسەر گرنگی ڕەچاوکردنی مافی کەمینەی مەسیحی و گرنگی بەشداری پێکردنی سەرجەم پێکهاتەکان بەشدارییەکی راستەقینە لە ئیدارەدانی وڵات و بڕیاردانی نیشتتمانی، هاوکات شاندی میوان پیرۆزباییان لە بەرێزیان کرد بە بۆنەی دووبارە هەڵبژاردنەوەی بۆ سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ خولی پێنجەم.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
27 کانونی دووەم 2022