سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە سەرۆک کۆمار دەکات

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، پێشوازی کرد لە دکتۆر بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمار.
لە میانی دیدارەکە گفتوگۆ سەربرەت بە بارودۆخی سیاسی و ئەمنی وڵات کرا، و تەئکید کرایەوە لەسەر گرنگی تەواو کردنی ئیستحقاقی دەستوری و پێکهێنانی حکومەتێک پارێزگاری لە بەرژەوەندی باڵای وڵات بکات و داخوازی گەل بەدیبێنێت.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
27 کانونی دووەم 2022