دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا زۆربه‌توندی سه‌ركۆنه‌ی به‌ئامانجگرتنی فرۆكه‌خانه‌ی به‌غدای نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات و ، داوا له‌دزگائه‌منییه‌كان ده‌كات به‌رپرسیارێتی هه‌ڵگرن وتاوانباران ده‌ستگیربكه‌ن وناوچه‌ی ده‌وروبه‌ری فرۆكه‌خانه پاكبكرێته‌وه له‌ڕووی ئه‌منییه‌وه
دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵ ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ هه‌ینی 2022/1/28 سه‌ركۆنه‌ی ئه‌وكرده‌وه تیرۆریستییه‌ی كرد كه فرۆكه‌خانه‌ی به‌غدای نێوده‌وڵه‌تی كرده‌ئامانج وتیشی ئه‌مه پێشێلكارییه‌كی ترسناك وده‌ستدرێژییه‌كی گه‌وره‌یه بۆسه‌ر سه‌روه‌ری نیشتمانی چونكه فرۆكه‌خانه رووی وڵاته و گرنگترین ده‌زگای خزمه‌تگوزاری و هه‌ستیاره.
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن سه‌ركۆنه‌ی ئه‌م كرده‌وه تیرۆریستییه‌ی كرد وبه‌ڕێزیشی داوایكرد ده‌زگا ئه‌منی ولایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌رپرسیارێتی هه‌ڵگرن وتاوانباران ئاشكرا بكه‌ن وناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری فڕۆكه‌خانه له‌ڕووی ئه‌منییه‌وه پاكبكه‌نه‌وه وئه‌ركی هه‌واڵگری چڕتربكه‌نه‌وه وڕاوه‌دووی شانه‌نوستووه‌كانی تیرۆریستان بكه‌ن و چاره‌سه‌ری كێشه ئه‌منییه‌كانيش بكرێت .
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق
هه‌ینی 28ی كانونی دووه‌می 2022