ئەنجومەنی نوێنەران لێپرسینەوە لە ئەنجومەنی ئەمیندارانی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقی تەواو دەكات

ئەنجومەنی نوێنەران لەسیانزەیەمین دانشتنیدا، كە بەسەرۆكایەتی بەڕێز محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەن و بەئامادەبونی 191 پەرلەمانتار بەڕێوەچوو، كە بۆ بەلێپرسینەوە لەسەرۆك و ئەندامانی ئەنجومەنی ئەمیندارانی تۆڕی هەواڵی عێراقی تەرخانكرا.
لەسەرەتای دانیشتنەكەدا، پەرلەمانتار حسێن عەلی مەردان ڕاسپێردرا لەچوارچێوەی لیژنەی شارەزایانی تایبەت بە دیاریكردنی ئەنجومەنی كۆمیسیارانی باڵابۆ مافەكانی مرۆڤ, لەبری پەرلەمانتار عەدنان جابری.
لای خۆیەوە، سەرۆك حەلبوسی جەختیكرد لەوەی لێپرسینەوە مافی سەرجەم ئەندامانی ئەنجومەنە لەچوارچێوەی جێبەجێكردنی پرۆسەی دیموكراسی كە دەستور زامنیكردووە، پێشوازیشیكرد لە ئامادەبونی بەڕێز جەعفەر وەنان سەرۆكی ئەنجومەنی ئەمیندارانی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقی بۆ دانیشتنەكە، لەسەر داوای پەرلەمانتار زوحا قەسیر بۆ وەڵامدانەوەی پرسیارەكانی.
لە پرسیارەكانی پەرلەمانتار زوحا قەیسردا باس لەوەكرا, سەرۆكی ئەنجومەنی ئەمینداران بووەتە هۆكاری بەهەدەردانی ماڵی گشتی دوای زیادبونی بودجەی تۆڕەكەو گەورەبونی قەبارەی خەرجییەكانی، هەروەها پێشێلكردنی یاساكانی تۆڕی ڕاگەیاندن و دەستوەردان لەدەسەڵاتەكانی سەرۆكی تۆڕەكەو، قۆستنەوەی پۆستەكەی بۆ دامەزراندنی (70) فەرمانبەر بەبێ‌ ئەوەی هیچ پێویستییەكی كرداری هەبێت بۆ دامەزراندنیان، لەگەڵ تەرخانكردنی ژمارەیەك ئۆتۆمبیل بۆ ئەندامانی ئەنجومەنی ئەمێندارێتی، بەپێچەوانەی یاساو ڕێنماییەكان، وێڕای بونە هۆكاری بەهەدەردانی دارایی و بێبەشكردنی تۆڕەكە لە بەدەستهێنانی بڕی (576) ملیۆن دینار وەك داهات بۆ تۆڕەكە، لەڕێی پەخشكردنی زنجیرەی تەلەفیزیۆنی (ڕاكێشانی بەخت) بۆ چاودێری كۆمەڵایەتی، لە ئەنجامی دەرنەبڕینی ڕەزامەندی لەبارەی تەواوكردنی ڕێوشوێنەكانی گرێبەستكردن لەگەڵ وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی، وێڕای چەندین پێشێلكاری تر كە پەیوەستبون بە بواری سەرپێچیكردنی یاسایی و دارایی و كەمتەرخەمیكردن لە جێبەجێكردنی ئەركەكانیان.
دواتر بەڕێز جەعفەر وەنان لەوەڵامی پرسیارەكاندا ڕایگەیاند، ئەركی ئەنجومەنی ئەمیندارانی تۆڕەكەو سەرۆكەكەی چاودێریكردنی سەرۆكی تۆڕی ڕاگەیاندن و وێناكردنی سیاسەتی گشتی و چاودێریكردنی كاری تۆڕەكەو پاراستنی سەربەخۆییەكەیەتی، وتیشی دەسەڵاتی خەرجكردن پەیوەستە بەسەرۆكی تۆڕەكەو، كاری سەرۆكی ئەنجومەنی ئەمینداران تەنها داواكردن و پێشنیازكردنە بە خەرجی تایبەت بە ئیفاد و چەند پرسێكی تر، مافی واژوكردنی هیچ گرێبەستێك یاخود خەرجكردنی هیچ بڕە پارەیەكیان نییە، ڕەتیشكردەوە كە دیوانی چاودێری دارایی هیچ ڕاپۆرتێكی هەبێت دژی كاری ئەنجومەنی ئەمینداران، دواتر وەڵامی تەواوی ئەو پرسیارانەی تری دایەوە كە ئاراستەی كران.
لە كۆتایی لێپرسینەوەكەدا پەرلەمانتار زوحا قەسیر ڕایگەیاند، بڕوای بەوەڵامە پێشكەشەكراوان نییە لە لایەن سەرۆكی ئەنجومەنی ئەمینداران و ئەندامەكانییەوە، ئاماژەشیدا بە بەردەوامبونی لەتەواوكردنی ڕێوشوێنەكانی لێپرسینەوە.
دواتر سەرۆكی پەرلەمان سوپاسی پەرلەمانتار زوحا قەسیر و سەرۆكی ئەنجومەنی ئەمیندارانی تۆڕی هەواڵی عێراقی و ئەندامانی كرد، بۆ ئامادەبون لەدانیشتنەكەو جەختیكرد لەمافی ئەنجومەن لەگرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست و تایبەت لەبارەی بڕوابون و نەبونی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران بەوەڵامەكان, بەپێی یاسای ئەنجومەنی نوێنەران.
دواتر دانیشتنی پەرلەمان هەڵگیرا

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
9ی ئازاری 2023