پرۆسەكانی بەغداد وەڵامی داواكەی مەندەلاوی دەداتەوەو بڕیاردەدات بەلابردنی خاڵی پشكنینی بەغداد-واست

وەك وەڵامێك بۆ داواكەی بەڕێز موحسین مەندەلاوی, جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران, فەرماندەیی پرۆسەكانی بەغداد بەشێوەیەكی فەرمی بڕیاریدا بەلابردنی خاڵی پشكنینی ڕێگای بەغداد-واست, بەهۆی ئەو قەرەباڵغییە گەورەیەی لەڕێگاكە دروستیكردبوو, بەتایبەت بۆ هاوڵاتیانی بەسمایەو ئەوانەی لەپارێزگاكانی باشورەوە دەهاتن بۆ بەغداد.
بەگوێرەی نوسراوەكەی پرۆسەكانی بەغداد خاڵی پشكنینەكە لابراوەو گوازراوەتەوە بۆ خاڵی پشكنینی (ئەللەج) لەسنوری ناحیەی وەحدە.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی

جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران

٢٠٢٣/٣/٩