بۆ تەواوكردنی دیدارەكەی لەگەڵ پیاوماقوڵان و هاوڵاتیانی نەهرەوان.. مەندەلاوی نوسراو ئاراستەی نیشتەجێكردن و تەندروستی و ناوخۆو دادو پارێزگاری بەغداد دەكات بۆ تەواوكردنی پرۆژەكان لە نەهرەوان

بەڕێز مەحسین مەندەلاوی، جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ڕۆژی پێنج شەممە 9ی ئازاری 2023 بەنوسراوی فەرمی داوای لەوەزیرەكانی نیشتەجێكردن و ئاوەدانكردنەوەو، تەندروستی و, ناوخۆ و, دادو پارێزگاری بەغداد كرد, بایەخ بدەن بەناوچەی نەهرەوان لەبەغدادو پرۆژە خزمەتگوزارییەكان بۆ هاولاتیانی جێبەجێبەكەن.
مەندەلاوی جەختیكرد لەسەر گرنگی پەلەكردن لەتەواوكردنی پرۆژەی ئاوی نەهرەوان و تەواوكردنی پرۆژەی نەخۆشخانەی گشتی و كردنەوەی نوسینگەی كاروباری كەسێتی و پاسپۆرت و نشینگە، لەگەڵ تێبینەرایەتی تۆماری خانوبەرە بەهۆی زۆربونی ژمارەی دانیشتوانەكەی.
جێگری یەكەم داواشی لەپارێزگاری بەغداد كرد بەدواداچون بۆ قۆناغەكانی جێبەجێكردنی پرۆژەی ئاوەڕۆی نەهرەوان بكات، وێڕای كۆمەڵێك پرسی گرنگی تر كە لەچوارچێوەی داواكارییەكانی هاوڵاتیانی ناوچەكەدا هاتبوو لەكاتی سەردانەكەیان بۆ بەڕێز مەندەلاوی.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی

جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران

٢٠٢٣/٣/٩