لیژنه‌ی‌ کارەباو وزەی پەرلەمانی میوانداری بەڕێوەبەری‌ گشتی كارگێڕی‌ دارایی و به‌ڕێوه‌به‌ری‌ دابەشکردنی ناوەڕاست سەر بە وەزارەتی کارەبا دەکات

لیژنەی کارەباو وزە بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار خالید سامەڕایی سەرۆکی تەمەنی لیژنەو ئامادەبونی بەشێک لە ئەندامانی لیژنەو پەرلەمانتار یوسف سەبعاوی ئەندامی لیژنەی یاسایی، ڕۆژی دووشەممە بەرواری ٧/١١/٢٠٢٢ میوانداری ھەریەک لە بەڕێزان فلاح سعید جرموط بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی كارگێڕی‌ و دارایی لە وەزارەتی کارەباو عه‌لا‌‌ء سه‌میر بەڕێوەبەری گشتی دابەشکردنی ناوەڕاست كرد.

لە ديدارةكةدا بەڕێز سەرۆکی تەمەنی لیژنە بەخێرھاتنی میوانانی دانيشتنةكة كرد كة هةريةك لة بەڕێزان عبداللە قەرەغولی ڕاوێژکاری سەرۆکی ئەنجوومەن و بەڕێز صلاح حومێری ڕاوێژکاری ئەنجومەن بۆ کاروباوری ئاوەدانکردنەوە ئامادةبوون، و باسی لە پێویستی بایەخدان بە کەرتی کارەبا کرد کە ڕاستەوخۆ پەیوەستە بە ژیانی ھاونیشتیمانیانەوە.

هه‌روه‌ها تیشك خرایه‌سه‌ر چەند تەوەرێك لەوانە میکانیزمی دامەزراندنی کارمەندانی گرێبەستی ساڵی ٢٠١٩ و ڕاگەیاندنی بە شێوەیەکی ئاشکراو چارەسەرکردنی پرسی کارمەندی خوێنەرەوەی پێوەری کارەباو دۆزینەوەی میکانیزمی گونجاو بۆیان.

لیژنه‌ داوای سەرجەم ئەو نوسراوە فەرمیانەی کرد کە ئاراستەی دەستەی دەستپاکی کراون لە سەر دؤسيةى گوماناوی کارمەندانی گرێبەست و پێدانی مۆڵەت پێیان بە زۆرەملێ و ھەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکانیان، ھەروەھا باس لە پێویستی جێبەجێکردنی جیبایە کرا بە مەبەستی زامنکردنی پێدانی کارەبا بەشێوەیەکی زۆرباش.

لە بەشێکی تری میوانداری یەکە تاوتويَى کردنەوەی دەرگای دامەزراندن لە وەزارەتی کارەبا بۆ پارێزگای موسڵ و پارێزگاکانی تر كرا، و ئاشكراكردنى شێوازو ژمارەی ئەو کەسانە کە دادەمەزرێن، لە گەڵ ئەگەری دامەزراندنی کارمەندی یەدەک لە بری ئەوانەی کە دابڕاون لە کاری فەرمانبەری، لیژنە بڕیاریدا بە ئاراستەکردنی نوسراوی فەرمی بۆ وەزارەتی کارەبا بە مەبەستی چاوخشاندنەوە بە کارمەندانی خوێنەری پێوەرو دامەزراندنی کارمەنی یەدەک لە شوێنیان.

 

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٧ ی نۆڤەمبەری٢٠٢٢