لیژنەی کارەبا و وزە بە مەبەستی تاوتوێكردنی‌ چەند پرسێک میوانداری کادرانی وەزارەتی کارەبا دەکات

لیژنەی کارەباو وزە لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕۆژی سێ شەممە بەرواری ٨/١١/٢٠٢٢ بە سەرۆکایەتی خالد سامەڕایی سەرۆکی تەمەن و ئامادەبونی ئەندامانی لیژنە، میوانداری شاندێکی وەزارەتی کارەبای حکومەتی فیدراڵی کرد کە پێکھاتبون لە ئەندازیار مرته‌زا حسین مهدی بەڕێوبەری گشتی فەرمانگەی تەکنیکی و، ئەندازیار عه‌بدلوه‌هاب كازم ئامویش ڕاوێژکاری ھونەری وەزیری کارەباو ئەندازیار وه‌لید خالد سامرائی بەڕێوبەری گشتی بەرھەمھێنانی کارەبای ناوچەی باکورو ئەندازیار عه‌لی ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن بەڕێوبەری گشتی کۆمپانیای بەرھەمھێنانی کارەبا لە ناوچەی ناوەڕاست و ئەندازیار موه‌فه‌ق یوسف سه‌هلانی بەڕێوبەری گشتی کۆمپانیای بەرھەمھێنانی کارەبا لە ناوچەی باشورو ئەندازیار محمد فه‌زیل وه‌حید بەڕێوبەری گشتی کۆمپانیای بەرھەمھێنانی کارەبا لە ناوچەی فوڕاتی ناوەڕاست، بە مەبەستی تاوتوێی پلانی وەزارەت و کۆمەڵێک دۆسیه‌ی‌ تر.

لە دیدارەکەدا كه‌ ئەندازیار صه‌لاح حمێری ڕاوێژکاری ئەنجومەنی نوێنەران تیایدا ئامادەبوو گفتوگۆ لە سەر چەند تەوەرێک کرا لەوانە کەرتی کارەبا و بەرھەمھێنانی کارەبا لە ناوچەی باکورو پلانی وەزارەت له‌ دابینکردنی بودجە بۆ پرۆژەکانی بەگەڕخستنەوەی بەنداوی موسڵ وەک وێستگەی کۆگاکردن بە پەمپ و وێستگەی کارەبای باکوری گەرمی و ئەگەری بنیاتنانی وێستگەی غازی نوێ لە شوێنی یەکە کۆنەکانی وێستگەی بەرھەمھێنانی موسڵی غازی، وە نۆژەنکردنەوەی وێستگەی بێجی و خستنەکاری یەکە لەکارکەوتووەکان لەئەنجامی شەڕی داعش بەتایبەتی یەکەکانی (١٣،١٤ ) و خستنەوەکاری یەکەکانی وێستگەی سامەڕای گەرمی لەدوای گەیشتنی کەرەستە کیمیاویەکان.ھەروەھا باس کردن لە دابین کردنی غاز بۆ وێستگەی عکازی غازی و دۆزینەوەی چارەسەر بۆ تەواو کردنی ڕێوشوێنەکانی گواستنەوەی غاز لەگەڵ وەزارەتی نەوت بەشێکی تری گفتوگۆکان بوو.
بەڕێوبەری گشتی ناوچەی باکور سەبارەت بە پلانی کارپێکردنی یەکە ئاڵۆزەکانی وێستگەی کەرکوک ئاشکرایکرد کە واژۆ لە گرێبەستێک کراوە بۆ سەرلەنوێ بەگەڕخستنەوەی ئەو یەکانە بەشێکە لە پلانی وەزارەت و لیژنەکە داوای کرد ئاگاداریان بکەن لە وردەکاری ھەنگاوەکانی جێبەجێکردنی گرێبەستەکە لەگەڵ لایەنی جێبەجێکار.
بەڕێوبەری گشتی ناوچەی ناوەڕاست لەبارەی پلانی بەرھەمھێنانی وەرزی ھاوین ئاشکرایکرد کە پلانیان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان ھەیە پەیوەست بە وێستگەکانی دۆرەو واست و دروست کردنی مۆلیدەی گاز کاری چاککردنەوە بۆ وێستگەی مەنصوریە ( ٤ یەکە) دوای دابینکردنی کەرەستەی چاکردنەوە بەمەبەستی دابینکردنی کارەبا بۆ ناوچەکانی ئەنبار و بەسمایە،ھەروەھا لیژنە بڕیاریدا بە ئەنجامدانی کۆبونەوەیەک لەگەڵ لیژنەی نەوتی پەرلەمانی بۆ ھەماھەنگی زیاتر و قسەکردن لەگەڵ وەزارەتی نەوت سەبارەت بە ھۆکاری وەبەرنەھێنان لە کێڵگە غازیەکانی عەکازو مەنصوریە و وەبەرھێنان لە غازی دەرچوو لە کێڵگە نەوتیەکان بەمەبەستی کارپێکردنی وێستگەکان و بەرھەمھێنانی کارەباو ڕاکێشانی بۆری غاز بۆ کارپێکردنی ئەو وێستگانە.پاشان لیژنە پرسیان لەبارەی ناوچەی فوڕاتی ناوەڕاست و کێشە ھەڵپەسێردراوەکانی وێستگەکانی بەرھەمھێنان و وێستگەی موسەیب و بەڕێوبەری گشتی بەرھەمھێنانی فوڕاتی ناوەڕاست لای خۆیەوە ئاماژەی کرد بە گەیشتنی کەرەستەی یەدەکی چاکردنەوە و ئەگەری وەبەرھێنان لە تیشکی خۆر وەک ووزەو پشتبەستن بە ووزەی خاوێن لە بەرھەمھێنانی کارەبادا و واژۆکردنی گرێبەست بۆ ئەو مەبەستە تا بتوانرێت کارەبا بگەێنرێتە ناوچە کشتوکاڵیەکان و ھەروەھا ھاندانی یەکەنیشتەجێ یەکان کە خۆیان کارەبای خۆیان دابین بکەن، وە لیژنە پرسیان لەبارەی پلانی وەزارەت بۆ سەردانیکەرانی ملیۆنی بۆ پارێزگای کەربەلاو فراوانبوونی پارێزگاکەو زیادبونی ڕێژەی کۆچ بۆی، لەبەشێکیتری دیدارەکە گفتوگۆکرا لەبارەی ئەو کێشانەی کە ڕوبەڕووی ناوچەکانی باشور دەبنەوە لە ڕوی بەرھەمھێنانی کارەبا لەوانە بەکرێگرتنی زەوی بۆ بنیاتنانی وێستگەو نەبونی ھێڵەکانی گواستنەوەی کارەبا بەپێی پێویست بۆ ئەو مەبەستەش بەڕێوبەری گشتی بەرھەمھێنانی باشور باسی لە زیادبونی وێستگەی (٤٠٠ کەی ڤی) کرد بۆ وێستگەی رومێلەو کەنداوی بەسڕە و ئاماژەی پێداویستی وێستگەکان کرد بۆ غاز کە بڕەکەی( ١٠٠ مقمق) و ھەروەھا دابین کردنی غاز بۆ وێستگەی میسان بەمەبەستی کارپێکردنی یەکە لەکار کەوتوەکان کە لەئێستادا تەنھا دوو یەکە کار دەکەن لە وێستگەی کارەبای عمارە، جگە لە کێشەی تەرخان نەکردنی بودجە بۆ پرۆژەکانی ناسڕیەو سەماوە بەمەبەستی بنیاتنانی یەکەی ئاڵۆز تیایاندا.
لەدرێژەی گفتوگۆکان لیژنەکە گوێبیستی ھۆکاری کێشەو گرفتەکانی بەردەم کاری وەزارەت بوو جەختیشیان کردەوە بەبایەخەوە دەڕواننە سەرجەم پرۆژەکان و ئامادەیشیان دەربڕی بۆ پاڵپشتی و سەرجەم پلانەکانی وەزارەت بۆ پرۆژەکان، ھەروەھا سەرۆکی تەمەنی لیژنە ڕایگەیاند کار دەکەن بەو شێوەیەی وەزارەتی کارەبا بەرنامەڕێژی بۆ کردووە بەمەبەستی زاڵبون بەسەر بەربەستەکان و باشترکردنی دۆخەکە.
لەکۆتایی کۆبونەوەکە لیژنە سەرنجی خۆیان خستەڕوو لەبارەی پرۆژەی ئاڵۆز لە پلانی وەزارەت و واژۆکردنی گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیای (جی) ، داواشیان کرد زانیاریان پێ بدرێت لەبارەی ھەڵوەشاندنەوەی پرۆژەی زیادکردنی دوو یەکە بۆ وێستگەی مەلا عبداللە و زانینی چارەنوسی پارەی خەرجکراوی پرۆژەکە ،ھەروەھا پێویستە ھاوسەنگی ھەبێت لە دابەشکردنی لۆد و بنیاتنانی وێستگە نوێیەکان بەپێی پێویستی ناوچەکان و ئەنجامدانی گرێبەست بۆ وەبەرھێنان لە پرۆژەکانی بەرھەمھێنانی کارەبا لە ڕێی سوتانی زبڵ و پاشماوەکان لەپارێزگای موسڵ و ھۆکاری پشت گواستنەوەی مەلەفەکە بۆ ئەمیندارێتی بەغداد.

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٨ ی نۆڤەمبەری٢٠٢٢