لیژنەی کارەباو وزە تاوتوێی کەرتی کارەبا دهكات بڕیاردرا کۆبوونەوە لەگەڵ لیژنەی نەوت ببهسترێت
ڕۆژی یەكشەممە ٢٣/١٠/٢٠٢٢ لیژنەی کارەباو وزە كۆبونهوهیهكی بەسەرۆکایەتی پەرلەمانتار خالید سامەڕایی سەرۆکی تەمەن و ئامادەبوونی ئەندامانی لیژنە بهست، بهمهبهستی تاوتوێكردنی دەرەنجامی کۆبوونەوەی لیژنە لاوەکیەکان لە گەڵ وەزارەتی کارەباو دواتر دەرکردنی ڕاسپاردە.
له كۆبونهوهكهدا دەرەنجامی کۆبوونەوەی لیژنە لاوەکیەکان لەگەڵ وەزارەتی کارەبا باسیان لێوەکرا لە ڕووی بەرھەمھێنان و گواستنەوەو دابەشکردن، ھەروەھا ئەو ئاستەنگانەی ڕوبەڕووی وەزارەتی کارەبا دەبنەوە بە تایبەت تەرخانکردنی بودجەی پێویست و دابینکردنی سووتەمەنی و کاری وێستگەکانی کارەباو یەکەکانی بەرھەمھێنان.
سەرۆکی لیژنە داوای کرد نووسراو ئاراستەی وەزارەتی کارەبا بکرێت بۆ ئامادەکردنی پرۆژە گرنگەکان تاوەکو لە پرۆژە یاسای ٢٠٢٣ جێگیر بکرێن، جگە لە ناردنی لێكۆلینهوهی بەراوردکاری لە نێوان بە کارھێنانی نەوت (Crude Oil) لە گەڵ نرخی گازی ھاوردەکراو بۆ کارپێکردنی وێستگەکان، ئەمە جگە لەو ڕێوشوێنانەی کە لە لایەن وەزارەتەوە گیراونەتەبەر بۆ سەرلەنوێ چاککردنەوەی وێستگەکانی گەرمی بێجی و وێستگەکانی ئەلھارپەی ٣-٢.
لیژنە بڕیاریشیدا بە ئەنجامدانی کۆبوونەوەی ھاوبەش لە گەڵ لیژنەی نەوت بۆ گفتوگۆکردن لە سەر پلانی وەزارەتی نەوت بۆ بەرھەمێنانی غازو دابینکردنی سووتەمەنی و پرۆژەی غازی شل، ھەروەھا تاوتوێی پرۆژە درێژخایەنەکان و دانانی دیدگایەکی ھاوبەش.
لە بەشێکی تری کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی بەستنی پێوەری زیرەک کراو جەخت کرایەوە کە بە دواداچوونی وورد بکرێت بۆ قۆناغەکانی جێبەجێکردنی پرۆژەکە، ھەروەھا جەخت لە سهر کارکردنی ھاوبەش کرایەوە تاوەکو بگەنە دەرەنجامێک کە خزمەت بە ھاووڵاتیان بکات و زامنی گەیاندنی کارەبا بکەن بۆ ھەموو شارەکان.
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢٣ ی ئۆکتۆبەری٢٠٢٢