جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه پێشوازی له جێگری نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یی بۆ كاروباری سیاسی له عێراق ده‌كات
په‌رله‌مانتار شه‌علان كره‌ییم جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه له‌شوێنی مانه‌وه‌ی خۆی له‌به‌غداد پێشوازیكرد له‌به‌ڕێز كلاودیۆ كۆردۆنی جێگری نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌عێراق بۆكاروباری سیاسی .
له‌میانی دیدارێكدا ژماره‌یه‌ك بابه‌ت وپرسی په‌یوه‌ست به‌كاروباری سیاسیی ناوچه‌كه‌یان تاوتوێكرد و ، پشتیوانیكردنی هه‌وڵه‌كان بۆ به‌دیهێنانی سه‌قامگیری تیایدا.
هاوكات هه‌ردوولا باسی رێگه‌چاره‌ی هاوكاری هاوبه‌شی نێو سه‌رجه‌م هێزه سیاسییه عێراقییه‌كانیان كرد له‌پێكهێنانی حكومه‌تێك خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌ل بكات و كۆتایی به‌دیارده‌ی توند وتیژی و چه‌كی كۆنترۆڵنه‌كراو بهێنێت و به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ كاربۆ چاككردنی بار‌و دۆخه‌كه بكات .
هه‌روه‌ها شێخ شه‌علان له‌گه‌ڵ میوانه‌كه‌یدا تاووتوێی ئایینده‌ی پارێزگه‌ی سه‌ڵاحه‌دین و رێگه‌چاره‌ی پته‌وكردنی هاوكارییه‌كانیان كرد به‌مه‌به‌ستی پشتیوانیكردنی پارێزگاكه .
فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندن
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
23 ی تشرینی یه‌كه‌می 2022