لیژنەی ئابوری پەرلەمانی میوانداری بەڕێوەبەری گشتی سەماد لە وەزارەتی پیشەسازی دەکات

لیژنەی ئابووری و پیشەسازی و بازرگانی ڕۆژی یەكشەممە ٢٣/١٠/٢٠٢٢ بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار عه‌لی موسەوی سەرۆکی تەمەن و بە ئامادەبوونی ئەندامانی، میوانداری بەڕێوەبەری گشتی سەمادی لە وەزارەتی پیشەسازی كرد.
لە میانی کۆبوونەوەکە ئەو دەنگۆیانە گفتوگۆیان لێوە کرا کە لە کەناڵەکانی ڕاگەیاندن بڵاوبۆتەوە تایبەت بە ماددەی سەمادی ئەلداب گوایە دەبێتە ھۆی شێرپەنجە.
لەدوای گفتوگۆی تێروتەسەل بڕیاردرا بە پێکھێنانی لیژنەیەک بۆ دەرخستنی ڕاستیەکان و سەردانی مەیدانی کارگەی سەماد و زانینی کێشەو گرفتەکان.

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢٣ ی ئۆکتۆبەری٢٠٢٢