لیژنەی کشتوکاڵ بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر سەمادی کشتوکاڵی ژەھراوی میوانداری لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات

ڕۆژی یەکشەممە ٢٣/١٠/٢٠٢٢ لیژنەی کشتوکاڵ و ئاوو زۆنگاوەکان کۆبوونەوەیەکی ھاوبەشی ئەنجامدا لە گەڵ ھەریەک لە لیژنەکانی تەندوستی و ژینگەو وەبەرھێنان و ئابووری بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار پائیر موخیف جبوری و ئامادەبوونی ئەندامانی لیژنەکان بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی دۆسیه‌ی‌ سەمادی کشتوکاڵی ژەھراوی بوو بەتیشک.
لە میانی کۆبوونەوەکە کە لە ھۆڵی دەستووری ناو ئەنجوومەن بەڕێوەچوو تیایدا نوێنەرانی وەزارەتەکانی تەندروستی و ژینگەو کشتوکاڵ و پیشەسازی ئامادەی بوون تاوتوێی ئەو دەنگۆیانە کرا کە لە کەناڵەکانی ڕاگەیاندن و تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان بڵاوبۆتەوە سەبارەت بە جۆرە سەمادێکی ژەھراوی لە ئەگەری ڕاستی و دروستی ھەواڵەکە.
پەرلەمانتار پائر موخیف جبوری باسی لەوەکرد مەترسی ئەم بابەتە ھیچی کەمتر نیە لە مەترسی تیرۆرو بگرە زیاتریشە چونکە ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە ژیانی ھاوڵاتیانەوە ھەیەو تیشکی خستە سەر ئەوەی کە ئەنجومەن درێغی ناکات لە ئاشکراکردنی ڕاستیەکان و لێپرسینەوە لە لایەنە کەمتەرخەمەکان، ھەروەھا باسی لە بڵاوبونەوەی گەندەڵی کرد لەسەرجەم دامودەزگاکانی دەوڵەت و چیتر گەلانی عێراق بەرگەی زیاتری کێشەو گیروگرفت ناگرن، و پرسیاری کرد لە ھۆکاری بەشداری نەکردنی وەزارەتی کشتوکاڵ لە کەمکردنەوە جیھانیەکان بۆ کڕینی سەمادو جەختیشی کردەوە لە پێداگری ئەنجومەنی نوێنەران و لیژنەکەیان بۆ لێپرسینەوەی لایەنە کەمتەرخەمەکان لە کاتی دەرکەوتنی ڕاستیەکان و ساغبوونەوەی دۆسیه‌كه‌.
له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه‌ پەرلەمانتاران نیگەرانی خۆیان پیشاندا دەربارەی ئەو جۆرە سەمادە کشتوکاڵیە تیشکدەرەو جەختیشیان کردەوە لە خستنەگەڕی سەرجەم ھەوڵەکان بۆ دەرخستنی ڕاستیەکان و بەسزا گەیاندنی کەمتەرخەمکاران و پرسیاریشیان کرد دەربارەی کە ئەیوایه‌ لایەنە پەیوەندیدارەکان پێشتر بۆیان دەرکەوتووە بەھۆی حاڵەتێکەوە یاخود بەھۆی ئەو ھەڵمەتە فراوانەی کە لە ڕاگەیاندنەکانەوە بڵاوبۆتەوە لە سەر ئەو بابەتە، ئەمە جگە لە پرسیارکردن لە سەر بڕی ئەو جۆرە سەمادەو ئایا دابەشکراوە بە سەر جووتیاراندا و ئەو ڕێوشوێنانە چین کە ئەگیرێنەبەر لەکاتی ھاتنەناوەوەی شتومەکی ھاوردەکراو لە دەروازە سنوریەکان.
لەلای خۆیەوە دکتۆر صباح حوسه‌ینی بەڕێوەبەری گشتی سەنتەری خۆپارێزی لە مەوادی ژەھراوی بوو بە تیشک لە وەزارەتی تەندروستی و ژینگە ھەوڵی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی بەرزنرخاند لە ھەستکردن بە مەترسیەکان و ھەموو لایەکیشی دڵنیاکردەوە لە نەبوونی مەترسی و ئاماژەی بەوەکرد کە ھەموو سەمادێکی ھاوردەکراو پێش ھاتنە ناوەوەی نموونەیان لێوەردەگیرێت و پشکنینی تەواویان بۆ ئەکرێت پاش دڵنیابوونەوە ئنجا ڕێگە بە ھاتنەناوەوەیان ئەدرێت، داواشی کرد کار بکرێت بۆ دانانی چەند دەروازەیەکی پشکنینی تیشکی لە سنوورەکان تاوەکو دڵنیایی ھەبێت لە نه‌هاتنه‌ناوه‌وه‌ی‌ ھیچ جۆرە کاڵاو بەرھەمێکی بەرکەوتوو بەتیشکی زیان بەخش بۆ وڵات. ھەروەھا باسی لەوەش کرد لەدروستکردنی سەمادی کشتوکاڵیدا بڕێکی کەم لەو تیشکانە ڕێگەپێدراوە بە پێوەرە جیھانیەکان و پێوەری ئاژانسی جیھانی وزەی ئەتۆم، لە کۆتاییدا ئاماژەی کرد بە بەردەوامی لێکۆڵینەوەکان لەو دۆسیه‌دا، و لەکاتی تەواوبوونی لێکۆڵینەوەکانیش ئەنجامی پشکنینەکان دەنێرن بۆ ئەنجومەنی نوێنەران.
لەلای خۆشیەوە تاڵب کەعبی بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای دابینکردنی کەرەستە کشتوکاڵیەکان ئاماژەی بەوەکرد کە واژۆکردنی ئەو گرێبەستە دوومانگ لەمەوبەر بووە و پێش دابەشکردنی بەسەر جووتیاراندا پشکنینی تەواویان بۆ ئەکرێت لە ئێستاشدا کۆمپانیا نوسراویان کردووە بۆ ڕاگرتنی دابەشکردنی ئەو سەمادە تا كاتی‌ دەرچوونی ئەنجامی پشکنینەکان ھەرچەندە ئەمە کار ئەکاتە سەر دواکەوتنی پرۆسەی پێدانی سەماد بە جووتیاران کە پێویستە لەسەرەتای مانگی داھاتوودا دابەشبکرێت.
لەبەشێکی تری کۆبوونەوەکە نوێنەری وەزارەتی پیشەسازی ئاماژەی کرد بە شێوازی دروستکردنی سەماد لەھەردوو جۆری باد و یۆریا لە کارگەکان و ووتی دروستکردنەکەی بە سێ قۆناغ دەبێت و پرۆسەکەش پێویستی بە ھاوردەکردنی ھەندێ مەواد ئەبێت ، وەئاماژەشی بەوەدا کە دروستکردنی سەماد لەکارگە خۆماڵیەکان تێچووەکەی زۆرەو ھەر ئەوەشە کە بوونی ئەو کارگانە کەمن وە جەختی لەوە کردەوە کە ئەو سەمادە دروستکراوی ناوخۆیە.
لەکۆتایی کۆبوونەوە ھاوبەشەکە چەند ڕاسپاردەیەک دەرکران:
1. جەخت بکرێتەوە لەوەی کە بەھیچ جۆرێک ئەو سەمادی جۆری ( باد) ە دابەش نەکرێت بەسەر جووتیاراندا تاوەکو دەرچوونی ئەنجامی پشکنینەکان.
2. بەردەوامیی پشکنینەکان لە نموونە وەرگیراوەکانی کۆمپانیای ئامادەسازی کشتوکاڵی لە جۆری سەمادی ( باد) کە نێردراون بۆ سەنتەری خۆپارێزی لە تیشک سەر بەوەزارەتی ژینگەو ئاگادار کردنی ئەنجومەنی نوێنەران لە ئەنجامەکان .
3. متمانە نەبوونیان بە وەڵامەکانی بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای دروستکردنی سەماد لە باشوور لەبەر ئەوەی ئەو سەمادە دروستکراوی ناوخۆیە.
4. بەرزکردنەوەی ڕاسپاردە بۆ سەرۆکایەتی ئەنجومەن بە پێکھێنانی لیژنە لە ئەندامانی پەرلەمان و لیژنەی دەرخستنی ڕاستیەکان لە ئەندامانی لیژنەی کشتوكاڵ و ئاوو زۆنگاوەکان بەمەبەستی سەردانیکردنی مەیدانی بۆ کۆمپانیای گشتی دروستکردنی سەماد ی باشوور تاوەکو لەنزیکەوە ئاگاداربن لە کاری دروستکردن و کۆگاکردن و بڕی بەرھەمھێنان ھۆکاری کەمی بەرھەمھێنانی سەماد بزانن.
5. ئامادەکردنی ڕاسپاردە بۆ حکومەتی نوێ بەمەبەستی دانانی چەند سەنتەرێکی پشکنینی مەوادی ژەھراویبوو بە تیشک و دانانی کادری ڕاھێنراو لە وەزارەتی ژینگە بەمەبەستی کارکردن لەو سەنتەرانەدا.

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢٣ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٢