لیژنەی لاوانی پەرلەمان سەردانی هەڵبژاردەی تۆپی پێی لاوانی عێراق دەکات

ڕۆژی چوارشەممە 25 / 5 / 2022 پەرلەمانتار جەبار ڕەمەزان سەرۆکی تەمەنی لیژنەی وەرزش و لاوان سەردانی هەڵبژاردەی تۆپی پێی لاوانی کرد لەبارەگای خۆی لە یاریگای وەزارەتی لاوان و وەرزش .

لە میانی کۆبونەوەکەدا پەرلەمانتار ڕەمەزان بە ئامادەبونی ڕۆژنامەنوسی وەرزشوان یوسف فعل چاویکەوت بە دەستەی ڕاهێنەرانی هەڵبژاردەیی بەسەرۆکایەتی کاپتن حەسەن کەمال و کابتن سەعد عەبدولحەمید و محەمەد عەلی کەریم و عەلی حوسێن ڕاهێنەرانی گۆڵچی ، هەروەها لەگەڵ یاریزانانی هەڵبژاردەیش کۆبوەوە و سوپاسی هەوڵبونی کردن بۆ بەرزکردنەوەی ئاڵای عێراق ، گوتیشی هەموو کەسێک دەبێت لەگەڵ تیمەکە بوەستێت و پشتیوانی لێبکات بە هاوکاری لەگەڵ برا بەرپرس و لایەنە پەیوەندیدارەکاندا ، سوپاسی ئەو هەوڵە مەزنەی ستافی ڕاهێنەرایەتی کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن لەپیشەی وەرزشیدا .

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢٥/٥/٢٠٢٢