شاندی لیژنەی خزمەتگوزاری و ئاوەدانکردنەوە گەشتێکی ڕاستەوخۆ بۆ کۆمەڵگای‌ نیشتەجێبوونی‌ ساڵحیە لە بەغدا ئه‌نجام ده‌دات

پەڕلەمانتارمەحما خەلیل بە تەمەن سەرۆکی لیژنەی خزمەتگوزاری و ئاوەدانكردنه‌وه‌ ڕۆژی چوارشەممە٢٥/٥/٢٠٢٢ سەرۆکایەتی شاندێکی پەڕلەمانی کرد كه‌ پێكهاتبوو لە جێگری سەرۆکی لیژنە باقر ساعدی و پەڕلەمانتارعەلی حسین عەلوان ساعدی و پەڕلەمانتارعەلی زەیدی ئەندامانی لیژنەکە و گەشتێکی ڕاستەوخۆیکرد بۆ کۆمەڵگه‌ی‌ نیشتەجێبوونی‌ ساڵحیە لە بەغدا.
شاندە پەڕلەمانیەکە کە ڕاوێژکاری یاسایی لیژنەی خزمەتگوزاریەکان و ئاوەدانکردنەوەو ڕاوێژکاری ئەنجومەنی نوێنەران بۆ کاروباری خزمەتگوزاریەکان و ئاوەدانی یاوه‌ری بوو، کۆمەڵگایه‌كه‌ی‌ به‌سه‌ركرده‌وه‌ کە نزیکەی ٢٥٠٠خێزانی بەغدایی تێدایەو بۆ ئاگاداربوون لە ئاستی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری لە کەرتەکانی ئاو و ئاوەڕۆ و کارەباو گازو چاکسازیی ژێرزەمینیەکان.
شاندی لیژنەی خزمەتگوزاریەکان و ئاوەدانکردنەوە گوێبیستی‌ كێشه‌ی‌ هاوڵاتیان لە کۆمەڵبووەکەدابوو و بەڕێوەبردنی خزمەتگوزاری تیایدا کە پاشەکشەیەکی گەورەی کردووە بەهۆی پشتگوێخستن، شایه‌نی‌ باسه‌ ئەم گەشتە ڕاستەوخۆیە بۆ یەکەمجارلە لایەن شاندێکی فەرمی کە گوێ دەدات بە دۆسیەی خزمەتگوزاریەکان.
لە لای خۆیانەوە ئەندامانی لیژنەی خزمەتگوزاری و ئاوەدانکردنەوە بە سەرۆکایەتی پەڕلەمانتارخەلیل سەرۆکی لیژنەکە ــ پەیمانیدا بە خەڵکی‌ بەغدا لە کۆمەڵبووە کەدا بە پەیداکردنی لە جیاتیە یاسادانانیەکان وداپۆشینی یاسایی بەهێنانی هەموو خزمەتگوزاریەکان لە جۆرەها کەرتەکاندا لە لایەن ئەمینداریەتی بەغداوەو تەرخانکردنی بوودجەیەک لە بوودجەی ساڵی داهاتوودا لە بەر نەبوونی داهاتی دارایی، وەپێکهێنانی لیژنەیەکی سەرەتایی بۆ چاودێری و بەدواداچوونی کار بۆ خزمەتکردنی هاونیشتمانیەکان تیایدا، بە مەرجێک ڕاوێژکاری یاسایی لیژنەکە دکتۆرهاتف رکابی نوێنەرایەتی بکات، سەرەڕای کردنەوەی دۆسیەی خزمەتگوزاری و دانانی چارەسەریەکان بۆی لە گەڵ ئەمینداری گشتی بەغدای پایتەختدا لە میانی میوانداریکردنیەوە لە لایەن لیژنەی خزمەتگوزاری لە ئەنجومەنی نوێنەراندا لە ڕۆژانی‌ داهاتوودا.

فەرمانگەی ڕاگەیاندن
ئەنجومەنی نوێنەران
٢٥/٥/٢٠٢٢