لیژنەی مافی مرۆڤ تاوتوێی پلانی کاری لیژنەکە دەکات و دەنگدەدا بە هەموارکردنەوەی پەیڕەوی ناوخۆیی

ڕۆژی چوارشەممە لیژنەی مافی مرۆڤ بە سەرۆکایەتی ئەرشەد ئەلساڵحی سەرۆکی تەمەن و بەئامادەبوونی پەرلەمانتار وحیدە ئەلجومەیلی جێگری یەکەمی سەرۆکی لیژنەکە وپەرلەمانتاران حوسێن ئەلمەردان و خالید سوڵتان هاشم و سوها ئەلسوڵتانی و سەعدە ئەلحسناوی و فاروق حەنا مەتی .

لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پەیڕەوی ناوخۆیی لیژنە کرا کە پەیوەندی هەیە بەکاری یاسادانان و سەرپەرشتیاری، هەروەها گفتوگۆ لەسەر کۆمیسیۆنی باڵای مافی مرۆڤ و کێشەی دەرمان، و پێشکەشکردنی ئەو یاسایانەی پەیوەندی هەیە بە مافی مرۆڤەوە کە بریتین لە یاسای ئازادی ڕادەربڕین و پاراستنی هەمەچەشنی و نەهێشتنی جیاکاری و پاراستنی کەسەکان لە بێسەروشوێنکردن و یاساکانی تر .

پەرلەمانتار ئەرشەد ئەلساڵحی جەختی لەسەر پێویستی لیژنەکە کردەوە بۆ بەدواداچوونی کارەکانی یاسادانان و سەرپەرشتیاری لە قۆناغی داهاتوودا .

لەلایەن خۆیه وه، پەرلەمانتار وحدە ئەلجومەیلی داوای ئامادەکردنی نامیلکەی تایبەت بەپەیماننامە نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤی کرد .

ئەندامانی لیژنەکە دەنگیان دا بە هەموارکردنی پەیڕەوی ناوخۆیی و ئەو تەوەرە یاسادانان و چاودێریانەی کە باسکرابوو و دەنگدان لەسەر خێراکردنی پێکهێنانی لیژنەی پسپۆڕانی کۆمسیۆنی باڵای مافی مرۆڤ لەبەر کۆتایهێنانی خولی یاسایی ئەنجومەنی کۆمسیۆن و بۆ ئەوەی ئەنجومەنەکە دەنگ لەسەر بڕیارەکە بدات و کێشەکە چارەسەر بکات .

لیژنەکەش ڕەزامەندی نیشاندا لەسەر بەستنی کۆنگرەی نەتەوەیی لەلایەن خۆیەوە بە سەرپەرشتی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران و بەبەشداریی لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ بەرەنگاربونەوەی گێچەڵکردنی ئەو ماددە هۆشبەرانەی کە هەڕەشە لەکۆمەڵگەی عێراق دەکەن .

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢٥/٥/٢٠٢٢