دکتۆر شاخەوان عەبدوڵا پیرۆزبایی لەڕۆژنامەنوسانی ئه‌لته‌ئاخی (برایه‌تی) دەکات لە ساڵیادی دامەزراندنی ڕۆژنامەکەو ڕۆڵیان بەرز دەنرخێنێت لە ڕێکردن هاوشانی بزاوتی ئازادیخوازی گه‌لی کوردستان و بڵاوکردنەوەی گیانی لێبورده‌یی
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە: بهشانازییەکی زۆرەوە پیرۆزبایی ئاراستەی سەرنوسەری ڕۆژنامەی ئه‌لته‌ئاخی و سه‌رجه‌م كارمه‌نده‌كانی له نووسه‌ر و ههواڵنێرو پیشه‌ییه‌كان ده‌كات به‌بۆنه‌ی (55) ساڵیادی دامه‌زراندنییه‌وه ، هیواشی خواستوە بەرەو سەرکەوتنی زیاتر‌و درهوشاوهتربن له درێژەدان بە كار‌و ئه‌ركی رۆژانه‌یان له‌بواری رۆژنامه‌نووسی و راگه‌یاندندا.
دکتۆر شاخەوان عەبدوڵا رۆڵی دیار‌و به‌رچاوی رۆژنامهكهشی بهرزنرخاندوە له‌رۆژی ده‌رچوونییه‌وه کە هاوشانی بزاوتی ئازادیخوازی گه‌لی كوردستان و خه‌باتی دژبه رژێمی دیكتاتۆری بووە، له‌پێناو ئازادی و دیموكراسیدا، ستایشی هەوڵی کارمەندانی رۆژنامه‌كه‌و بەرپرسیارێتیشی کردون لەگەیاندنی ڕووداو و ڕاستییەکان بۆ خوێنەرانی لە کوردستان و پارێزگاکانی تری عێراق، تەنانەت بە وڵاتانی عەرەبی دەوروبەریش، وێڕای هەوڵی بەردەوامی لەبڵاوکردنەوەی ڕۆشنبیری لێبوردەیی و پێکەوەژیانی ئاشتیانە و ڕێزگرتن لە ئاین و باوەڕەکان و پتەوکردنی گیانی نیشتمانی لە نێو پێکهاتەکانی گەل و پاراستنی هەمەڕەنگی و تەونی کۆمەڵایەتی لە ساتەوەختە سەخت و هەستیارەکاندا.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانی عێراق
پێنجشه‌ممه 28 ی نیسانی 2022