حەلبوسی پێشوازی لە نوێنەری تایبەتی ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان لە عێراق دەکات

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ پێنجشەممە، پێشوازی کرد لە خاتوو جێنبن هینیس بلاسخارت نوێنەری تایبەتی ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان لە عێراق.
لە دیدارەکە تاوتوێی بارودۆخی سیاسی وڵات کرا و تەئکید کرایەوە لەسەر گرنگی تەواوکردنی ئیستحقاقی دەستوری و پێکهێنانی حکومەتی نوێ دەستەبەرکردنی داواکاریەکانی گەلی عێراق.
هەر لە دیدارەکە جەختکرایەوە لەسەر بارودۆخی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی و چەند پرسێکی تری جێی بایەخی هاوبەش.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
28 نیسان 2022