حەلبوسی چاوی بە وەزیری دەرەوەی ئێران دەکەوێت

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و شاندی یاوەری ئەمرۆ چوارشەممە، چاوی کەوت بە بەرێز حسین عەبد هەیان وەزیری دەرەوەی ئێران.

لە دیدارەکەدا گفتوگۆ سەبارەت بەڵپتەوکردنی پەیوەندی نێوان هەردوو وڵات کرا لەگەڵ گەشەپێدانی لەسەر ئاستی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی، هەروەها تاوتوێی پرسی ئاسایشی ئاو و چارەسەرکردنی کێشەی ژینگە و پرسی زیادکردنی رێژەی غاز بەپێی داوای وەزارەتی کارەبای عێراق.
هەر لەمیانی دیدارەکە بەرێزیان ئاماژەی بە قوڵایی پەیوەندی دۆستانەی هەردوو وڵات کرد لەگەڵ گرنگی پتەوکردنی هاریکاری لەسەرجەم بوارەکان و تەئکیدی کردەوە لەسەر زیادکردنی رێژەی غازی هاوردەکراو لە ئێران بەپێی داوای وەزارەتی کارەبای عێراق بەتایبەت لەگەڵ هاتنی وەرزی هاوین.
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران تەئکیدی کردەوە لەسەر گرنگی کارکردن بۆ دوبارە گەڕانەوەی سەقامگیری بۆ ناوچەکە بەتەواوی و بە هەنگاوی جدی، و گەلەکانمان کە نوێنەرایەتیان دەکەین خوازیاری پەیوەندی باشترە کە پاراستنی سەروەری و دراوسێیەتی و پاراستنی مافی هاوڵاتیان و بنەمای گشتی و جێگیر لە پەیوەندیەکانی نێوان وڵاتانی ناوچەکە لە نێویاندا هەردوو وڵاتی دراوسێ، وتیشی سەقامگیری ئێران رەنگدانەوەی باشی لەسەر عێراق و سەقامگیری عێراقیش رەنگدانەوەی باشی لەسەر ئێران و ناوچەکە دەبێت.
لای خۆیەوە وەزیری دەرەوەی ئێران پێشوازی لە بەرێزیان و شاندی یاوەری کرد و سوپاسی عێراقی کرد لەبەرامبەر ئاسانکاری بۆ دانوستانی وڵاتانی ناوچەکە و ئاماژەی بە رۆڵی کرد لەو بوارەدا، ئاماژەشی بەوەکرد کە رۆشنایی خستنەسەر چارەسەری سیاسی و وتوێژ بۆ چارەسەر کردنی قەیرانەکانی ئێستای ناوچەکە، کە خزمەت بە ئاشتی و سەقامگیری ئیقلیمی دەکات، عەبد هەیان تەئکیدیشی کردەوە لەسەر پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ عێراق و هاریکاری لەسەرجەم بوارەکان لە نێویاندا پرسی زیادکردنی غاز لە ماوەی داهاتوودا.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
27 نیسان 2022