دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا پیرۆزبایی سه‌ری ساڵی نوێ له‌كوردانی ئێزیدی ده‌كات و، داوا له‌حكومه‌تی ئیتحادی ده‌كات شه‌نگال ئاوهدانبكاتهوه و یاسای خانمه رزگاربووه ئێزیدییه‌كانیش كارا بكات
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بەبۆنەی جەژنی سەری ساڵی نوێ ( چوارشه‌ممه سوور)، بروسكه‌ی پیرۆزبایی ئاڕاستەی كوردانی ئێزیدی هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كانی تری عێراق وجیهان کرد ، هیوای سه‌قامگیری وخۆشه‌ویستی و ژیانێكی به‌خته‌وه‌ری بۆخواستن ، وتیشی كوردانی ئێزیدی قوربانییه‌كی زۆریان پێشكه‌شكردووه به‌هۆی تیرۆر‌و توندڕەوی كهقێزهونترین تاوان وكۆمهڵكوژیان به‌رامبه‌ر ئه‌نجامدراون و ، بۆیه پێویسته لەڕووی مادی و مەعنەوییەوە قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه .
دکتۆر شاخەوان عەبدوڵا لهبەیاننامەکەیدا داواش له‌حكومه‌تی ئیتحادی ده‌كات هەوڵەکانی چڕبکاتەوەو له‌ڕێی وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه قه‌زای شه‌نگال و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری ئاوەدان بكاته‌وه و خزمه‌تگوزاری بنه‌ڕه‌تییان پێشكه‌شبكات و ئاواره‌كانیش بگه‌ڕێنێته‌وه لەڕێی كاراكردنی دامه‌زراوه ده‌ستووری و یاساییهکانەوه ، هه‌روه‌ها كۆتایی به‌و ته‌نگژه‌و فه‌رامۆشكردنه بهێنێت و ئاسایشیان بۆ فه‌راهه‌م بكات.
بە پێویستیشی زانی یاسای خانمه ئێزیدییه رزگاربووه‌كان كارا بكرێت له‌گه‌ڵ پشتیوانی و هاوكاری كردنیان به‌ره‌خساندنی هه‌لی كار له‌دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌تدا بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ژیانی رۆژانه‌یان به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی .
سه‌ری ساڵتان پیرۆزبێت و هه‌موو ساڵێك كوردهئێزیدییهكان له‌خێرو به‌ره‌كه‌ت وخۆشیدابن
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
سێشه‌ممه 19 ی نیسانی 2022