‌ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی نوێنەران پیرۆزبایی لە یەزیدیەکان دەکات بە بۆنەی جەژنەکانی سەری ساڵی یەزیدیەوە

پیرۆزبایی

بەبۆنەی جەژنەکانی سەری ساڵی  یەزیدی، گەرمترین پیرۆزبایی و بەرەکات و دڵسۆزترین هیوا پێشکەش بە خوشکان و برایانی یەزیدی لە عێراق و کوردستان و جیهاندا دەکەم، ئاواتەخوازم بە جەژنێکی بەختیاری پڕ لە خێرو بەرەکەت و خۆشەویستی بۆیان، وە داوا لە خودای مەزن و بەتوانا دەکەم کە ئەم بۆنەیە بکات بە کۆتایی زویریەکان و ئازارەکانیان، وە جەژنەکان و بۆنەکانیان بکات بە ئاسوودەیی وبەختیاری و خۆشی لە عێراقێکدا کە گیانی لێبوردن و برایەتی و خۆشەویستی و ئاسودەیی بیگرێتەوە.

دکتۆر سیروان عەبدوڵڵەسیرینی

ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی نوێنەران

سێشەممە١٩/٤/٢٠٢٢