ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لەوەزیری ڕۆشنبیری دەکات

ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی نوێنەران دکتۆرسیروان عەبدوڵڵە سیرینی ئەمڕۆ پاشنیوەڕۆ لەنووسینگەکەی خۆیدا، پێشوازی کرد لە وەزیری ڕۆشبیری دکتۆرحەسەن نازم، بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی کۆشکی کۆنگرەکان.
پاش گۆڕینەوەی وتەکانی بەخێرهاتن، هەردوولا گفتوگۆیان کرد لە چوارچێوەکانی هاوکاری و هەماهەنگی هەردوولا لە جۆرەها بوارەکاندا بە تایبەتی بابەتی پڕۆژەکانی یاساو یاسا پەسەندکراوه‌كان، هەروەها لە کاروباری بەڕێوەبردنی پەیوەندیداربە خانووی کۆشکی کۆنگرەکان و چارەسەرکردنی هەندێ لە کێشە هونەریەکان.
لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا ئەمینداری گشتی دانەیەک لە نامەی دکتۆراکە لەم دواییەدا وەریگرتووە پێشکەشی کرد بە پله‌ی‌ بڵند وەئەویش لە لای خۆیەوە سوپاسی ئەمینداری گشتی کرد بۆ دیارییەکەی.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی
ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی نوێنەران
چوارشەممە٢٠/٤/٢٠٢