ھەردوو لیژنەی یاسایی و ھەرێمەکانی پەرلەمان تاوتوێی پێشنیارە پێشکەشکراوەکان سەبارەت بە یاسای ھەڵبژاردنی پارێزگاکان تەواو دەکەن

لیژنەی یاسایی بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار ڕێبوار ھادی سەرۆکی لیژنە و بە ئامادەبوونی ئەندامانی لیژنەکە، ئەمڕۆ سێ شەممە کۆبوونەوەیەکی ھاوبەشی ئەنجامدا لەگەڵ لیژنەی ھەرێم و پارێزگاکان و ئەو پارێزگایانەی ھەرێمێك پێکناھێنن، بۆ تاوتوێکردنی پێشنیازی یاسای ھەمواری سێیەمی یاسای ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاو قەزاکان ژمارە ١٢ ی ساڵی ٢٠١٨.
لە دیدارەکەدا تاوتوێی ئەو پێشنیارانەی کە پێشکەشکراون سەبارەت بە پێشنیازە یاساکە وە ھەروەھا گرنگترین تێبینیەکان لەسەر ماددەکانی یاساکە کرا.

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٧/٣/٢٠٢٣