لیژنەی ڕۆشنبیریی پەڕلەمانی سەرەخۆشی لە گەلی عێراق و ناوەندە ڕۆشنبیرو و ئەدەبیەکان ده‌كات به‌بۆنه‌ی‌ کۆچی دوایی ڕوماننووس و ڕاگەیاندنكار ئیبتیسام عەبدوڵڵه

لیژنەی ڕۆشنبیری و گەشتوگوزارو شوێنەوارو ڕاگەیاندنی پەڕلەمان، سەرەخۆشی لە ڕۆڵەکانی گەلی عێراق و ناوەندە ڕۆشنبیری و ئەدەبیەکان كرد، بە بۆنەی کۆچی دوایی ڕۆماننووس و ڕاگەیاندنكار ئیبتیسام عەبدوڵڵە له‌ به‌غدا، پاش ململانێی لە گەڵ نەخۆشیدا لە تەمەنی نزیکەی ٨٠ ساڵیدا.
بەڕێز بە تەمەن سەرۆکی لیژنە لە گەڵ ئەندامە بەڕێزەکاندا گووتیان كه‌ بەو پەڕی زویری و غەمباریەوە هەواڵی مردنی ئیبتیسام عەبدوڵڵە ڕۆماننووسی‌ عێراقی پێمان گەیشت، ئەوەی کە میراتێکی گەورەی بە جێهێشت لە بواری ئەدەب و ڕۆمان و وەرگێڕانی زمانەوانی و چیرۆکدا، سەرەڕای کاری تەلەفیزیۆنی وەکو پێشکەشکاری بەرنامە ڕۆشنبیریەکان بۆ ساڵانێکی زۆر، هەروەها ئەو بۆ نووسینگە عێراقی و عەرەبیەکان زۆر لە وەرگێڕاوە زمانەوانیەکانی لە شاکارە جیهانیە جیاوازەکان پێشکەش کردووە.
لیژنە سەرەخۆشی گەرمی پێشکەشی‌ ڕۆڵەکانی گەلی عێراق و ناوەندە ڕۆشنبیری و ئەدەبی و ڕاگەیاندنەکان و کەسوکاری لە خوالێخۆشبوو كردو له‌ خوای‌ گه‌وره‌ دەپاڕێنەوە كه‌ له‌ بەزەیی فراوانی خۆیدا نوقمی بکات.

 

انا لله و انا اليه راجعون

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٧/٣/٢٠٢٣