پەرلەمانتار سەمیعە غەلاب ڕێككەوتنی عێراقیی_ سوریی بۆ ئاسانكاری ڕێكارەكانی گەشتوگوزار لە نێوان هەردوو وڵاتی برا ڕادەگەیەنێت

ڕۆژی پێنجشەممە 4/8/2022 بەڕێز سەمیعە غەلاب جێگری یەكەمی سەرۆكی لیژنەی ڕۆشنبیری و گەشتوگوزار و شوێنەوار و ڕاگەیاندن لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق واژۆكردنی ڕێككەوتنێكی نێوان عێراق_سوریای بۆ كارئاسانی ڕێكارەكانی پەیوەست بە گەشتیارانی نێوان هەردوو وڵات ڕاگەیاند.
هەروەها خاتو غەلاب ئاماژەی بەوەدا كە لە دوتوێی سەردانە فەرمییەكەیاندا بۆ سوریای دەستەخوشك، هاوڕێ لەگەڵ دكتۆر حەسەن نازم وەزیری ڕۆشنبیری چاوی بە سەرۆكوەزیرانی سوریا و وەزیری ڕۆشنبیری سوریا و كۆمەڵێك بەرپرسانی سوریی كەوت بۆ پێكەوە باسوخواس كردن لەسەر ژمارەیەك بواری هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات.

بەڕێز غەلاب ئاماژەی بەوەشدا كە نێوەڕۆكی ڕێككەوتنەكەی نێوان عێراق و سوریا بریتی بووە لە ئاسانكاریكردن بۆ ڕێكارە ڕۆتیینییەكان لە دەروازەسنورییەكاندا وباشتركردنی خزمەتگوزارییە پێشكەشكراوەكان، وئاڵوگۆڕكردنی ئەزموون لە بواری گەشتوگوزاری و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاریی گەشتیاریی لە نێوان هەردوو وڵاتدا بۆ سودوەرگرتن لە ئەزمونەكانی ڕابردوو، وێڕای ئاڵوگۆڕكردنی دەرفەتەكانی سەرمایەگوزاری لە نێون هەردوو وڵاتدا، ئەمە زیادلەوەش كۆمەڵێك خاڵی دیكە كە كاردەكات لەسەر پەرەپێدانی گەشتیاریی و ئاڵوگۆڕكردنی ئەزموونەكان لەو بوارەدا لە نێوان سوریا و عێراقدا.
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن