مەندەلاوی پێشوازی لەشێخ مستاف تەمیمی دەكات و ڕۆڵی شێخ و پیاوماقوڵانی دیالە لەپشتیوانیكردنی ئاسایش و سەقامگیری پارێزگاكە بەرزدەنرخێنێت

بەڕێز موحسین مەندەلاوی، جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ڕۆژی سێ شەممە 14ی ئازاری 2023, پێشوازیكرد لەشێخ مستاف تەمیمی و ژمارەیەك لە شێخ و پیاوماقوڵانی پارێزگاكە، بە ئامادەبونی ژمارەیەك لەپەرلەمانتاران.
مەندەلاوی ڕۆڵی شێخ مستاف تەمیمی و پیاوماقوڵانی پارێزگاكەی بەرزنرخاند لە پارێزگاریكردن لەئاشتی كۆمەڵایەتی و ڕۆڵی گەورەیان لە پشتیوانیكردنی ئاسایش و سەقامگیری پارێزگاكە، جەختیشكرد، ئەو خوێنەی بەناهەق ڕژا لە میقدادیە بە هەدەرناچێت و دەستی یاسا دەگاتە تاوانكاران و سزای ئەو تاوانە قێزەونەیان وەردەگرن.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی

جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران

٢٠٢٣/٣/١٤