لیژنهی تەندروستی و ژینگەی پەرلەمانی بەشداری لە کردنەوەی نەخۆشخانەی سهیاب لە بەسرە دەکات
لیژنەی تەندروستی و ژینگەی پەرلەمان بەنوێنەرایەتی دکتۆر میقدام جومەیلی، جێگری سەرۆکی لیژنەو ژمارەیەک لە ئەندامانی لیژنه، ڕۆژی یەکشەممە 12 / 3 / 2023 ، بەئامادەبوونی سەرۆک وەزیران و وەزیری تەندروستی، بەشداریکرد لە کردنەوەی نەخۆشخانەی سهیاب لە بەسرە، كه 492 قەرەوێڵە لهخۆ دهگرێت، دوای تەواوکردنی ماوەی (900) ڕۆژ بەڕێوەچوو .
نەخۆشخانەکە لە (6) نهۆم پێکهاتووە، کە سەرجەمی خزمەتگوزارییە گشتییەکان (پزیشکی ناوخۆ، نەشتەرگەری، منداڵ، ژن، چاو، گوێ، لوت، قوڕگ، شکانی و جومگەکان) دەگرێتەوە، لەوانە نەخۆشی گورچیلەو دیالیس و سەنتەرێکی تهکنۆلۆژی لەگەڵ خێراکەری هێڵی بۆ چارەسەری تیشکدانەوەو سەنتەرێک بۆ پیَسترکردنی دڵ، سەنتەرێک بۆ سووتان، سەنتەرێک بۆ فیزیوتراپی، جگە لە ماڵی دکتۆرەکان کە لکێندراوە بە نەخۆشخانەو لە (4) نهۆم پێکهاتووە.
لەکاتی کردنەوەی نەخۆشخانەکەدا، جێگران جەختیانکردەوە کە سیاسەتی داهاتوو دیدێکی نوێ وەردەگرێت لە دابینکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی لە ڕێگەی گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیا نێودەوڵەتیەکان بۆ بەڕێوەبردنی نەخۆشخانە تازە تەواوکراوەکان.
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
١٤ / ٣ / ٢٠٢٣