مەندەلاوی پیرۆزبایی لە کرێکارانی عێراق دەکات بە بۆنەی جەژنی جیهانیان و داوا لە حکومەت دەکات ئەو یاسایانە چالاکبکات کە زامنی مافەکانیان دەکات

بەڕێز موحسین مەندەلاوی، لەبری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، پیرۆزبایی لە کرێکاران کرد، بە بۆنەی جەژنی جیهانیان و، بە سامانی راستەقینەو پایەی گەشەپێدان و، بنەمای رابونی وڵاتی ناوبردن.

مەندەلاوی، لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: سڵاوی رێزو خۆشەویستی و پێزانین دەنێرین بۆ توێژی کرێکاران و، کۆی ئەو دەستە دڵسۆزانەی، بەشداریان کرد لە بنیاتنانی نیشتماندا، ئەوان سامانێکی لەبن نەهاتوون و، بەبێ ئەوان چاکسازی و بنیاتنان بەدینایەت.

مەندەلاوی، داوای لە حکومەت کرد، بۆ چالاککردنی ئەو یاسایانەی، مافی توێژی کرێکاران زامن دەکات، بەتایبەت یاسای دڵنیایی کۆمەڵایەتی و، یاسای گەشەپێدانی پیشتسازی و، یاسای کار، کە دەقی چارەسەرکردنی تایبەت بە کێشەکانی کرێکاران و دادگەریکردنیان لەخۆ دەگرێت، پەرۆشی ئەنجومەنی نوێنەرانیشی دەربڕی، بۆ پەسەندکردنی ئەو یاسایانەی، بەشداردەبن لە پاراستنی توێژی کرێکاران و، بەرزکردنوەوەی ئاستی بژێویان.

 

نوسینگەی راگەیاندنی لەبری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران

٢٠٢٤/٥/١