لەسەردانێکدا کە ماوەی یەک رۆژ دەخایەنێت.. سەرۆکی یەکێتی پەرلەمانی عەرەبی دەگاتە “باکۆ” بۆ بەشداریکردن لە شەشەمین کۆڕبەندی جیهانی بۆ گفتوگۆ لەنێوان کەلتورەکان

بەڕێز موحسین مەندەلاوی، لەبری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و سەرۆکی یەکێتی پەرلەمانی عەرەبی، ئێوارەی رۆژی سێ شەممە، گەیشتە باکۆی پایتەختی ئازربیجان، بۆ بەجێگەیاندنی داوایەکی فەرمی پێشکەشکراو، لەلایەن خاتوو ساحیبە گافارۆڤا، سەرۆکی ئەنجومەنی نیشتمانی کۆماری ئازربیجان.

بەڕێز مەندەلاوی، لەمیانی سەردانەکەیدا کە ماوەی یەک رۆژ دەحایەنێت، بەشداریدەکات،لە کارەکانی شەشەمین کۆڕبەندی جیهان، بۆ گفتوگۆکردن لەنێوان کەلتورەکان، کە رۆژی (١-٣ ئایار)، لە کۆماری ئازربیجان بەڕێوەدەچێت.

 

نوسینگەی راگەیاندنی لەبری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران

٢٠٢٤/٤/٣٠